ڕێبەر ئاپۆ: پێداگرم لەسەر بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە
پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند لە دیداری جەژندا لە کۆتایی مانگی ئادار، ڕێبەر ئاپۆ پێی گوتوون، "پێداگرم لەسەر بەرەوپێشبردن و سەرخستنی پرۆسەکە، هیوام هەیە و بۆ ئەمەش کاردەکەم".
پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند لە دیداری جەژندا لە کۆتایی مانگی ئادار، ڕێبەر ئاپۆ پێی گوتوون، "پێداگرم لەسەر بەرەوپێشبردن و سەرخستنی پرۆسەکە، هیوام هەیە و بۆ ئەمەش کاردەکەم".
پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕحا، عومەر ئۆجالان دەربارەی دیدارەکەیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بەبۆنەی جەژنەوە، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا کرد.
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ زۆر باشتر بووە بەراورد بە دوایین وێنە کە بڵاوبووییەوە، گوتی: "وێنەکە باش نەگیراوە. ئەوەی لە وێنەکەدا دیارە ئەوە، بەڵام بەروارد بە وێنەکە، لە واقیعدا باشتر و تەندرووستترە. دەمەوێت بەڕای گشتی ڕابگەیەنم، ڕەوشی ئەو زۆر باشترە".
شاشەی تەلەفزیۆنەکە چوار ساڵە شکاوە
عومەر ئۆجالان تیشکی خستەسەر هەلومەرجی زیندان و ڕەوشی زیندانیانی تری ئیمراڵی و گوتی: "دەرفەتی گۆڕینی تەلەفزیۆن لە ئیمراڵی کەمە. شاشەی تەلەفزیۆنی یەکێک لەو هەڤاڵانەی لە زیندان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدان، چوار ساڵە تێکچووە. ئەم هەڤاڵە لە دیداری لەگەڵ خێزانەکەی ئەمەی بە کەسوکارەکەی ڕاگەیاندووە. دەڵێت، چوار ساڵە لەڕێی تەلەفزیۆنێکی شکاوە [نیوەی دیمەنەکان پیشان دەدات] چاودێری ڕووداوەکان دەکەن. تەلەفزیۆنەکە دە ساڵە بەکاردێت و دەبێت بگۆڕێت. ئەمە دەریدەخات گۆشەگیریی چەند قووڵە".
عومەر ئۆجالان گوتی، "سەرۆک، ڕێبەرێتی سیاسییە، کاریگەری لەسەر سیاسەتی کوردستان دەکات. لەلایەن کوردان و هەموو لایەنەکانەوە، وەک موخاتەب قبووڵ دەکرێت". ڕایگەیاند لە دیداری ڕێبەر ئاپۆدا، پرسیاری دەربارەی گوند و خزمان و هەڤاڵانی و گەل کرد، کاتێک باسی هەموو ئەمانەی کرد، تیشکی خستەسەر ڕێکخستن.
سۆسیالیستبوون، کۆمەڵایەتیبوونە
عومەر ئۆجالان ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاپۆ گوتویەتی، "کاتێک نوێژم دەکرد، گرووپێکی نوێژکردنم هەبوو. کاتێک دەچوومە قوتابخانە، دەستەیەک هەڤاڵم هەبوو. لە هەموو جێیەک خۆم بە ڕێکخستن دەکرد، دەوروبەرم بە ڕێکخستن دەکرد. هێشتا هەر وەهام".
عومەر ئۆجالان لە درێژەدا گوتی: "لەم ڕووەوە، هەندێک ڕەخنەی لە پارت و سیاسەت گرت. سۆسیالیستبوون چییە؟ کۆمەڵایەتیبوونە. واتای کارکردنە لەنێو گەلدا و لەگەڵ گەلدا. دەبێت لە هەموو جێیەک خۆتان ڕێکبخەن. لە هەموو جێیەک خەبات بکەن، لەنێو گەلدا بن".
دەربارەی ئەو بابەتانەی کە ڕێبەر ئاپۆ زیاتر تیشکی خستووەتەسەر، عومەر ئۆجالان گوتی: "لە ٤٠ خولەکی سەرەتای دیدارەکەدا، هەڵسەنگاندنی بەرفراوانی کرد دەربارەی سوریا و ڕۆژئاوا و هەرێمی کوردستان و ئێران و ڕۆژهەڵات. هەڵسەنگاندنی دەربارەی دەم پارتی کرد. هەڵسەنگاندنی دەربارەی ئیستەنبوڵ کرد".
هەوڵی ئاژاوەگێڕی لە ڕۆژهەڵات: ئازەرییەکان دۆستمانن
عومەر ئۆجالان دەربارەی بانگەوازی ٢٧ ی شوبات گوتی: "دەربارەی بانگەوازی ٢٧ ی شوبات قسەی کرد. پێم گوت، من لەو هۆڵە بووم کە بانگەوازەکەی تێدا خوێنرایەوە. باسی بەدەمەوەهاتنی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و نێونەتەوەییەکانمان کرد. پرسیاری کرد "بەدەمەوەهاتن چۆن بوو؟"، منیش گوتم، نزیکەی ٣٠٠ ڕاگەیاندنکاری ناوخۆیی و نێونەتەوەیی بانگەوازەکەیان ڕووماڵکرد، ئەویش لەم بارەیەوە قسەی کرد. من ڕامگەیاند، لە ٢٧ ی شوبات و دواتر، ڕەوشێکی هەستیار لەنێو گەلدا هاتەکایەوە، پارتەکەمان لە هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان و تورکیا، لە ١٠١ ناوەند کۆبوونەوەی ئەنجامدا. پرسیاری کرد دەربارەی نەورۆز لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات. منیش گوتم، نەورۆز لە ڕۆژئاوا بەباشی بەڕێوەچوو. لە ڕۆژهەڵاتیش لە ئورمیە ڕیکۆرد شکا. لەگەڵ ئەمەشدا، هەوڵدرا هەوڵی ئاژاوەگێڕی لەسەر ئازەرییەکان بدرێت. لەم نێوەندەدا، سەرۆک گوتی "ئازەرییەکان دۆستی ئێمەن. پەیوەندیی دێرینمان هەیە. ئازەرییەکان لە فیکری ئێمەوە نزیکن". گوتمان دەرفەت بە گرژی نادرێت. هەروەها گوتمان، ٢٩ ی ئادار لە نەورۆزی کۆتایی لە فرانکفۆرت بەشدارییەکی مەزن هەبوو. سەرۆک گوتی، "بەڵێ گەل خاوەنداری لە بانگەوازەکەمان کرد. لەم ڕووەوە، سڵاو لە هەموو کەسانە دەکەم کە بەشداری نەورۆز بوون و خاوەندارییان لێ کرد. جەژنی نەورۆز و ڕەمەزان پیرۆز دەکەم". هەروەها ڕامانگەیاند کە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەڵمانیا و ئەمریکا و ڕوسیا و چین، وەڵامێکی ئەرێنییان دایەوە بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بە ئەرێنی پێشوازییان لێ کرد. ئەویش لەم بارەیەوە هەڵسەنگاندنی کرد".
دەبێت مافی عەلەوییە نوسەیرییەکان بپارێزرێن
عومەر ئۆجالان دەربارەی بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ پەیوەست بە سوریا و ڕۆژئاواوە ئەم زانیاریانەی دا: "باسی هەندێک ڕووداوم بۆ کرد. بەڵام ئەو ئاگاداری ڕووداوەکانی ڕۆژئاوا بوو. باسی لەوەکرد پەیوەست بە کوشتنی عەلەوییە نوسەیرییەکان زۆر بە داخ بووە. گوتی، 'ئەمە قبوڵ ناکەین، شتێکی لەم جۆرە ڕێگەپێنەدراوە، کۆمەڵکووژی سەر عەلەویییە نوسەیرییەکان بە درووست نازانین. چەند کەس کوژراون؟ منیش پێمگوت نزیکەی دووهەزار کەس کوژراون. گوتی، 'ژن، منداڵ...کێیان بەردەست کەووتووە کوشتوونیان. ئەمە ڕێبازێکی داعشییە. ئەمە قبوڵ ناکەین. دەبێت ماف و حەقی عەلەویییە نوسەیریەکان بپارێزرێن. بە هەمان شێوەیە هی دروزییەکانیش بپارێزرێن. دەتوانن سیستەمێکی هاوشێوەی سیستەمی کوردەکان بونیاد بنێن. دەتوانن پێکەوە پەیوەندی دانێن و ئەم ڕێبازە داعشییانە قبوڵ نەکەن'. دەتوانم بڵێم ئیدارەی نویی سووریایی ڕەخنە کرد."
'بەهیوام و ئەم پرۆسەیە دەگەیەنم بە ئامانج'
عومەر ئۆجالان پەیوەست بە هەنگاونەنانی دەسەڵات پەیوەست بە پرۆسەکەوە ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد:
"دەتوانم بێژم گفتوگۆی هەندێک دۆخ کرا. بنەمایی چاوپێکەوتنەکەمان ئەمە بوو. دۆخی پەکەکە، کۆنگرە کە پەکەکە دەیبەستێت، ڕێ و ڕێبازەکانی هەڵسەنگێندران. پەیوەست بە ئەمنییەتەوە دەتوانم ئەمە بێژم؛ لە بابەتی ئەمنیدا باسی لەوەکرد دەبێت هەموو کەسێک سەلامەتی خۆی پێکبهێنێت. وێڕای ڕەخنەی زۆر و ئەو راستییەی کە هێشتا هەلومەرجەکان نەگۆڕاوە، بەڕێز ئۆجالان لە کۆتاییدا گوتی، 'بە هیوام، ئەم پرۆسەیە تا کۆتایی دەبەم' و پێداگری خۆی لەسەر بەرەوپێشبردنی پرۆسەکە نیشان دا. بینم وەڵامی هەندێک پێویستی و خواست نەدراوەتەوە. بەڕێز ئۆجالان باسی لەوەکرد پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەببات، بە هیوایە و بۆئەوەی پرۆسەکە سەربخات هەرچی لەدەست بێت دەیکات. بە بەڕێز ئۆجالانم گوت، 'گەل هەموو باوەڕێکی پێتە، لە دوای بانگەوزییەکەتەوە، باوەڕیان بە بیرۆکەکانتە. بەڵام بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە دوای پرۆسەی چارەسەری ٢٠١٥ و ڕووداوەکانی نێوان ساڵانی ١٩٩٣ ەوە تا ٢٠١٩ ڕوویاندا، نیگەرانیان هەیە'. سەرۆکیش گوتی، 'گەل حەقی خۆیەتی، لەسەر هێڵێکی ڕاستن، بیرکردنەوەیان درووستە. پێداگرم لەسەر ئەوەی کە ئەم پرۆسەیە بەرەوپێش ببەم و بیگەیەنم بە ئەنجام. هیوام هەیە و کاری بۆ دەکەم."
پێویستە زیاتر کاربکەن نەوەک قسەکردن
عومەر ئۆجالان دەستنیشانی کرد، ڕێبەر ئاپۆ هەندێک ڕەخنە و پێشنیاری بۆ دەم پارتی هەبووە و گوتی، "لە چاوپێکەوتنی یەکەمیشدا باسی کردبوو، سیستەمی سیاسی تورکیا لەسەر سێ بلۆکە. باسی لەوەکردبوو یەک لەوانە بە مەرجەعییەتی ئیسلامی سیاسی خۆی بەڕێکخستن دەکات، ئەوی تریان بە سۆسیال دیموکراسی و ڕۆژئاوایی گوزارشت لە خۆی دەکات، سێیەمیش، سیاسەتی ئێمەیە کە دەم پارتی نوێنەرایەتی دەکات. پرسیاری ڕێژەی دەنگەکانی دەم پارتی کرد، پێم گووت، نزیکەی ١٣٪ـی دەنگەکانە. گوتی، 'چۆن ١٣٪ـە. پێویستە ئەم ڕێژەیە ببێتە ٢٠٪. پۆتیانشاڵ لەسەر ڕێژەی ٢٠٪ ـە. دەبێت کاربکات. ئێوە کارناکەن. پێویستە لە قسەکردن زیاتر کاربکەن. پێویستە لەناو گەلدا خۆی بەڕێخستن بکات. ئەم پارتە پۆتیانشاڵی هەیە. لە قسەکردن زیاتر پێویستە ماڵ بە ماڵ، کۆڵان بە کۆڵان ڕێکخستن بکات. من لە منداڵییمەوە خۆم بەڕێکخستن دەکەم."