بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین بەردەوامە

چالاکی بەرخۆدان کە بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی پێکردبوو، لە٩٣هەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەسەدان کەس لە دانیشتووانی هەریەکە لە شارەکانی قامیشلۆ، عامودێ، تل حەمیس و تربەسپی کانتۆنی جزیرە بە مەبەستی بەشداریکردن لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، بەرەو بەنداوەکە بە ڕێکەوتن.

لەمیانی چالاکییەکەدا چالاکوانان ئاماژەیان بەوەکرد، بە جۆشەوە بەشداری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین دەبن و ڕێگەی بەنداوی تشرین بۆ ئەوان ڕێگەی ئازادییە.

بەرخۆدانی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین لە ٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە دەستی پێکردوە و هەر جارە و لەلایەن گەلی هەرێمەكەوە بە شێوەی نۆرەگرتن لە سەر بەنداوەکە دەست بە ئێشكگری دەکەن، جێی ئاماژەیە چالاکی ئیشکگریی بەنداوی تشرین ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بەردەوامە.

جەماوەی گەل کە گەیشتنە بەنداوەکە لەلاین ئیشکگرانی سەر بەنداوەکەوە پێشوازیان لێکرا.