حیڤزوڵا موتلو دوای ٣١ساڵ زیندان ئازاد کرا
حیڤزوڵا موتلو دوای ٣١ ساڵ لە زیندانی پاتنۆس ئازاد کرا.
حیڤزوڵا موتلو دوای ٣١ ساڵ لە زیندانی پاتنۆس ئازاد کرا.
حیفزوڵا موتلو لە ساڵی ١٩٩٤لە شاری ئێلح دەستبەسەر و لەلایەن دادگای ئەمنی دەوڵەتەوە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا. حێفزوڵا موتلو پاش ٣١ ساڵ زیندان ئەمڕۆ لە زیندانی پاتنۆس ئازاد کرا.
حیفزوڵا دوای ئازادبوونی لە زیندان، بە بیانووی نەچوونە خزمەتی سەربازییەوە، گواسترایەوە بۆ فەرماندەیی جەندرمەی پاتنۆس. دوای تەواوکردنی کارە پەیوەندیدارەکان ئازاد کرا و لەلایەن کەسوکارەکەیەوە پێشوازی لێکرا.
بڕیاربوو حیفزوڵا موتلو لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ئازاد بکرێت، بەڵام بەهۆی قبوڵنەکردنی "پەشیمان بوونەوە"، دووجار لەلایەن ئەنجومەنی ئیداری و چاودێری زیندانەکەوە ئازاد کردنەکەی دواخرا.