چالاکوانانی جنێڤ: بە هێزەوە ئەم پرۆسەیە تێدەپەڕێنین
عەزیز ئاسڵان ئەندامی کۆمیتەی چالاکییەکەی جنێڤ لە میانەی چالاکییەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ لەوباوەڕەداین بەهێزەوە ئەم پرۆسەیە تێدەپەڕێنین.
عەزیز ئاسڵان ئەندامی کۆمیتەی چالاکییەکەی جنێڤ لە میانەی چالاکییەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ لەوباوەڕەداین بەهێزەوە ئەم پرۆسەیە تێدەپەڕێنین.
چالاکی دانیشتن کە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی٢٠٢١ـەوە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، هەموو چوارشەممەیەک لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤی سویسرا بەڕێوەدەچێت.
لە دانیشتنی ئەم هەفتەیەدا، عەزیز ئاسڵان، ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستنی چالاکییەکە قسەی کرد و یادی شەهیدانی نەورۆز و هەفتەی قارەمانیەتی کردەوە و وتی: " شەهیدان ڕێ نیشاندەری ئێمەن."
ئاسڵان ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و وتی: "٤ی نیسان کە لە کوردستان و جیهاندا بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەڕێوە دەچێت، تەنیا ڕۆژێکی لەدایک بوون نییە بەڵکوو ڕەمزی ژیانەوەی گەلێکە."
هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە گەلی کورد متمانەی تەواوەتی بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە و وتی: "بە هێزەوە ئەم پڕۆسە مێژووییە تێدەپەڕێنین."
ئاسڵان لە میانەی قسەکانیدا وتی: "بزووتنەوەی کورد بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ١ی ئاداردا وەڵامی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆی دایەوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش حکومەتی تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا چڕتر کردووتەوە."
ئاسڵان ئەوەشی گوت: "بەشداری بەرفراوانی گەل لە جەژنی نەورۆز، خاوەنداری لە هەفتەی قارەمانیەت و پیرۆز کردنی ٤ی نیسان نیشانەی پابەندبوونە بە ڕێبەرەکەیەوە. بۆیە هەتا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی دێت ئێمەش درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین."