شاندی ئیمرالی سبەینێ لەگەڵ ئەردۆغان دیدار ئەنجام دەدات

سری سورەیا ئۆندەر و پەرڤین بوڵدان وەک شاندی ئیمرالی سبەینێ کاتژمێر ١٣:٠٠ لەگەڵ ئەردۆغان دیدار ئەنجام دەدەن.

شایانی باسە شوێن و کاتی دیدارەکەی سبەینێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی ئاکەپە و سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ شاندی ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان ئاشکرا بوو.

راگەیەندراوە، سبەی کاتژمێر ١٣:٠٠، سری سورەیا ئۆندەر و پەرڤین بوڵدان وەک شاندی ئیمرالی دەم پارتی، لە کۆشکی سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان دیدار ئەنجام دەدەن.