سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری ئه‌نقه‌ره-ی پارتی دیموكراتیی گه‌لان - هه‌ده‌په له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا باسی له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی توركیا كرد كه بڕیاره له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.
«كه‌وتوونه‌ته نێو ترس»
سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر وتی: هاوبهشهبچووكهكهی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی كه‌وتۆته نێو ترس و گومان. بینی كه بارودۆخی پارته‌كه‌ی خراپه و هاوبهشهگهورهكهی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بیر له ئایندهی وه‌ڵات ناكاته‌وه و به بابه‌تی دیكه‌وه خه‌ریكه, بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی له‌ناونه‌چێت، داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی كرد.
ئۆنده‌ر ده‌ستنیشانی كرد كه هاوبهشهمهزنهكهی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن ته‌نگه‌تاو بكات، به‌هۆی ترسی مان و نه‌مانی, هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی سه‌پاند.
«ئێمه ئاماده‌ین»
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، له‌نێو هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا، كه هێرشی سه‌خت ده‌كرایه سه‌رمان، ئێمه كۆنگره‌ی خۆمان ئه‌نجامدا.
«زۆر كه‌س گرنگی ئه‌مه و زه‌حمه‌تییه‌كانی ده‌رك نه‌كرد. هێزێك كه له‌نێو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌م نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كه‌سی به‌جۆش و بڕیاردارییه‌كی گه‌وره‌وه كۆكرده‌وه و هه‌م ڕوانگه‌یه‌كی سیاسی ده‌ستنیشان كرد، ده‌توانێت بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ئاماده بێت. ئه‌م بابه‌ته، كێشه‌ی بلۆكی دیكه‌یه كه خۆی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌بینێت. ئایا ئه‌وان ئاماده‌ن؟ ئێمه پارتێك نین كه ته‌نیا له كاتی هه‌ڵبژاردندا دیار بین. ئێمه ڕۆژانه ٢٤ كاتژمێر له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا له‌نێو زوڵم- تێكۆشانداین.»
ئۆنده‌ر ئاماژه‌ی بۆ باری نائاسایی كرد و وتی: باری نائاسایی ده‌بێ ببێته زه‌مینه‌یه‌ك بۆ په‌یداكردنی ڕێ و ڕێبازی ئافرێنه‌ر. ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی پارتهئۆپۆزسیۆنهكانی دیكه كه خۆیان له هه‌ده‌په نزیك ناكه‌نه‌وه، ناوبراو گوتی: ئه‌وانه‌ی ئێمه به نه‌بوو داده‌نێت، شوێنی خۆیان له چینی گه‌مژه‌كانی مێژوودا ده‌گرن. كێ له‌ده‌ستی دێت ئێمه نه‌بینێت.
سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و ڕه‌وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن له بێ چاره‌ییه كه ناتوانن له‌و چوارچێوه‌یه ده‌ربچن كه ئه‌ردۆغان بۆی داناون. ئه‌و بلۆكه چه‌نده بێ چاره بووه كه به‌پێی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆغان گوزارشت له ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی ده‌كات. ئۆنده‌ر ده‌ڵێت: ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه گرینگی ئاشتی، دیموكراتی و ئازادی به‌بیر هه‌موو كه‌س بێنینه‌وه.
«سه‌ركه‌وتنی ئێمه، له سه‌ركه‌وتنی ٧ی حوزه‌یران گه‌وره‌تر ده‌بێت»
سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی توركیای كرد و وتی: له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ئێمه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌تر له سه‌ركه‌وتنی ٧ی حوزه‌یران به‌ده‌ستدێنین. ئه‌مه نابێته سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنێك، به‌ڵكو وانه‌یه‌كی گرینگ ده‌داته موخاتهبهكانی ئێمه، دۆست و دوژمنه‌كان كه ئێمه چ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسین. هه‌ڵبژاردن بۆ مێژووی سیاسیی توركیا گۆڕانكارییه‌كی گرینگ ده‌كات.
s.m