٤ ی نیسان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆزکرا

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە لە چەند شارێک چالاکی چاندنی شەتڵ ئەنجامدرا.

چالاکییەکان بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەردەوامن.

دێرک

کۆنگرەی ستار لە دێرک کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان سوعاد مستەفا گوتی: "ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خاوەنی ڕامانی ئازاد و بەشێوەیەکی مرۆڤدۆستانە نزیکی گەلانی هەرێمەکە دەبێت، تاوەکو هەموو جڤاک لە ئاشتی و ئارامیدا بژین".

تربەسپی

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی تربەسپی بەم بۆنەیەوە ئاهەنگێکی بۆ مناڵی شەهیدان سازکرد.

لە ئاهەنگەکەدا مناڵان مۆمیان داگیرساند و چالاکی هونەری ئەنجامدرا، پاشان شیرینی و دیاری بەسەر مناڵان دابەشکرا.

گەرکی لەگی

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی گەرکی لەگی ئاهەنگێکی بۆ مناڵی شەهیدان ئەنجامدا، بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکی سڤیل و ئەندامی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

مەنبەج

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی مەنبەج ئاهەنگێکی سازدا.

ئەندامی مەجلیسی گەلی مەنبەج حوزەیفە عەبدۆ گوتی: "ئەمڕۆ کەسێتییەکی ئازاد لەدایکبوو، کە نەتەوەی دیموکراتیکی بنیاتناوە".

فەرماندەی مەجلیسی سەربازی ژنی کانتۆنی مەنبەج ئامارا ئیبراهیم گوتی: "ئێمە شوێنکەوتەی فیکر و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆین، هەرگیز فیداکارییەکەی لەبیر ناکەین".

پاشان چالاکی هونەری پێشکەش کرا و دیاری بەسەر مناڵی شەهیدان دابەشکرا.

ڕەقە

لە کانتۆنی ڕەقە مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان ئاهەنگێکی بۆ مناڵی شەهیدان ڕێکخست.

هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ڕەقە، فاتمە ئەلنەعسان گوتی: "لەسایەی فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان لەم خاکەدا بە سەلامەتی دەژین".

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و مۆسیقا کۆتایی هات.

حەلەب

دەسپێشخەریی گەل بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری حەلەب لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە سیمیناریان ئەنجامدا.

ئەندامانی رێکخراوە مەدەنییەکان و ئەندامی پارتەکان و گەنجان بەشداری سیمینارەکە بوون.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری دەسپێشخەرییەکە، محەمەد حاجی لە سیمینارەکەدا قسەی کرد، پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیشاندرا.

کۆبانێ

لە گوندی عەلپەلور کە یەکەمین گوندە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاتی گەیشتن بە ڕۆژئاوا پێیدا تێپەڕی، لەلایەن هیلالی زێڕين و وەقفی ژنەوە چالاکی هونەری ئەنجامدرا.

بێجگە لە گرووپی شەهید بارینی سەر بە هیلالی زێڕین، چەندین هونەرمەند بەرهەمی هونەری خۆیان پێشکەش کرد.