بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دەیرەزۆر، قەسەدە و پیاوماقوڵانی عەشیرەتی عگێدات کۆبوونەوە

دژی هەوڵەکانی فیتنەنانەوە لەنێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی دەیرەزۆر و بۆ بەهێزکردنی ئارامی هەرێمەکە، بەرپرسانی قەسەدە لەگەڵ پیاوماقوڵانی عەشیرەتی عگێدات و و نوێنەرانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش کۆبوونەوە.

دژی هەوڵەکانی فیتنەنانەوە لەنێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی دەیرەزۆر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بۆ بەهێزکردنی ئارامی هەرێمەکە، بەرپرسانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەگەڵ پیاوماقوڵانی عەشیرەتی عگێدات و و نوێنەرانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی داعش کۆبوونەوە.

ڕاگەیەندرا، شێخ و ڕیشسپی عەشیرەتەکان دووپاتیان کردۆتەوە، عەشیرەتەکانی هەرێمەکە گرێدراون بە پرۆژەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و قەسەدەوە.

باس لەوە کرا، ئەوانەی لەدەرەوەی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بانگەشەی نوێنەرایەتی قەبیلەکان دەکەن، دەیانەوێت فیتنە لەنێوان پێکهاتەکان بنێنەوە کە سەدان ساڵە پێکەوە دەژین.

بەپێی زانیارییەکان شێخ و پیاوماقووڵی عەشیرەتەکان دەستنیشانیان کردووە، قەسەدە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە دەکات، هەروەها داوایان لە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی کرد، پشتیوانی بۆ قەسەدە زیاتر بکات، چونکە ئەم هێزە بەرەنگاری گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق و میلیشیاکانی ئێران دەبێتەوە کە دەیانەوێت پشێویی بنێنەوە.