کۆنگرە ستار: زۆزان حەسەکە سیمبوڵی گردی مشتەنور بوو

ئەنجوومەنی کۆنگرە ستار بە ڕاگەیاندراوێک یادی فەرماندەی یەپەژە زۆزان حەسەکەی کردەوە کە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤دا شەهیدبوو. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "زۆزان حەسەکە یەكێک بوو لە قارەمانی داستانی کۆبانێ، هاوڕێی ئارین و بارینان بوو. سیمبوڵی گردی مشتەنور بوو."

ڕاگەیاندراوی کۆنگرە ستار بۆ یادی شەهید

ئەنجوومەنی کۆنگرە ستار پەیوەست بە فەرماندەی یەپەژە و پێشەنگی شۆڕشی ژنان زۆزان حەسەکە (مونەوەر فاتیمە) لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٤دا لە کاتی ڕاپەراندی ئەرکەکانیدا شەهیدبوو، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە لە ڕاگەیانداوەکەدا باس لە تیێکۆشانی شەهید زۆزان حەسەکە کراوە و بەڵێنی خاوەنداریکردن لە میراتی تێکۆشانی دراوە.

ڕاگەیاندراوەکەی ئەنجوومەنی کۆنگرە ستار بەم شێوەیە:

"لە وارگەیی خودا و خوداوەندان، لە سەر خاکی پیرۆزی میزۆپۆتامیا چەندین قارەمانی ژن و پیاو دەرکەووتن. بۆ وڵاتی خۆیان جەنگان و بوون بە شەڕڤانی ئازادی و حەقیقەت. هاوڕێ زۆزان حەسەکە (مونەوەر فاتیمە) یەكێک بوو لە شوێن پێ هەڵگرەکانی ڕێگەیی شەرڤانی ئازادی و حەقیقەت. لەسەر ڕێگەی دایکە عەشتاردا هەنگاووی نا. هەر لە تەمەنی منداڵیەوە دڵی دابووە دۆزی ئازادی. لەگەڵ ئەو حەقیقەتەدا، لە دڵبوون، ڕەنج، پەیوەندی بە هاوڕێکانییەوە و وڵاتەکەیەوە لە هەموو ڕیگایەکدا جێگەیی خۆی دەکردەوە. هەڵگری ڕۆحێکی ئازادی و سەرهەڵدێربوو. تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش قبوڵی ژیانی ژێردەستەیی نەدەکرد. ئازادی وەک نان و ئاو و هەوا بوو بۆی. ئازادی وڵات لەسەروی هەموو شتێکەوە بوو بۆی. لە دڵەوە عاشقی ئازادی وڵات بوو، هەر لەمنداڵیەوە خەباتی بۆ ئازادی وڵات دەکرد. دەتوانین بڵێین لەناو هەڤاڵانیدا ببووە سیمبووڵی خەبات و تێکۆشان. هەڤاڵی ڕۆژی تەنگانە بوو. وەک چیایەک لە پشتی هەڤاڵانیدا بوو.

هەر لە منداڵیەوە بەشداری تێکۆشان دەبێت، لە ساڵی ١٩٩٠دا بەشداری پارتایەتی دەبێت، دەچێتە گۆڕەپانی ڕێبەرێتی و فکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتی لە خۆیدا ناونشین دەکات و دواتر دەچێتە چیاکان. دوای ٢٢ ساڵ لە خەباتی چیاکان، دوای ئەوەی دڕندایەتی داعش لە ڕۆژئاوادا دەردەکەوێت، خۆی ڕاناگرێ دەچێتە ڕۆژئاوا، بەشداری جەنگی ئازادی کۆبانێ دەکات. لە هەموو کات و ساتێکدا دەبێتە قەڵغانی خۆی و هاوڕێکانی. هیچ ترسێک لە کەسێتیدا نەبوو، پڕبوو لە بوێری. مرۆڤێکی خاکی و خۆشەویستی خەڵکی بوو. یەكێک بوو لە قارەمانانی ئازادی کۆبانێ، هاوڕیی هەڤاڵان ئارین و بارینان بوو. سیمبوڵی گردی مشتەنوربوو.

لە کۆبانێ وە دەستپێدەکات و بست بە بست لە وڵاتدا تێدەكۆشێت، لە گۆڕەپانی پەرەوەردەی، سەربازی و جڤاکیدا کار و خەبات دەکات. بە تایبەت لە ناو (کەپەچە)دا خەباتێکی زۆر گرنگی کرد. بووە مامۆستای مامۆستاکان. لە لایەن مامۆستاکانی هاوڕێیەوە زۆر خۆشەویست بوو. دەچووە هەرجێگەیەک جێدەستی خۆی جێدەهێڵا.

لەمرۆدا وەک ڕۆژئاوا قەرزداری هەڤاڵ زۆزانین. بەدڵ و گیانەوە لە ڕزگارکردن و سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ڕۆژئاوادا جێگەیی خۆیگرت.

لەگەڵ هەڤاڵ زەلال زاگرۆسدا لە یەک کاتدا بەشداری تەڤگەری ئازادی دەبن. لەگەڵ هەڤاڵانیدا هیوایی ڕۆژە سەختەکان بوون، پێکەوە کارییان دەکرد، دەجەنگان، پێکەوە بەڵێیان بە وڵات دابوو تا کۆتایی تەمنیان بۆ ئازادی وڵات تێبکۆشن و هەروایشیان کرد. دوو هاوڕێ، دوو دڵی پاک، زۆزان و زەلال لەسەر ڕێگەیی زیلانان بوون. ئەوان شکۆی ئێمە، ژن و ژیانی ئێمەیان پڕ واتاکرد.

وەک هاوڕێ و ژنانی ڕێکخستن لەبەرامبەر یادی ئەواندا بەژنی خۆمان دادەنەوێنین و سەرساغی خۆمان بۆ بنەماڵە و وڵاتمان دەردەبڕین و دەڵێین هەتا کۆتایی وەک کۆنگرە ستار لە سەر ڕێگەی تێکۆشانی دەبین و خاوەنداری لە میراتی پڕ لە تێکۆشانی بکەین."