چەتەیەکی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکرا

هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک قەسەدە، ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنی ٢١ی شوباتدا بۆ سەر شانە شاراوە و خاڵەکانی داعش لە دێرەزۆر، چەتەیەک بە ناوی حسێن نەواف ئەلحسێن دەستگیر و ژمارەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی دەستی بەسەردا گیرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چەتەێکی داعش لە دێرەزۆر دەستگیرکراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە؛

"هێزەکانمان قەسەدە، لەم دواییانەدا ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانیان لەدژی گرووپ و چەتە تیرۆریستەکانی داعش دەست پێکردووە و لە ئەنجامدا دەیان ئەندامی شانەی شاراوەکان دەستگیرکردووە".

لە ٢١ی شوباتدا، هێزەکانی(یات)کە بەشێکە لە هێزەکانمان، بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیان لە گوندی ئەلبۆ نیتێل لە کانتۆنی دێرەزۆر ئەنجامدا و لە ئەنجامدا چەتەیەکی تیرۆریست سەر بە داعش دەستگیرکرا.

ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی و چاودێری کرا. لە ئەنجامدا تیرۆریستێک بە ناوی حسین نەواف ئەلحسین دەستگیر کردووە.

نەواف ئەلحسێن بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدا و دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی دەکردە ئامانج.

هێزەکانمان دەستیان بەسەر زۆرێک کەلوپەلی سەربازی و چەندین بەڵگەنامەی تاکەکەسی تیرۆرستەکە گرت.

ئۆپراسیۆنەکانمان تا کۆتایی هێنان بە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بەردەوام دەبێت".