'بەڕبەڕەکان لەناو دەچن، سۆسیالیزم سەردەکەوێت'

فەرماندەیی ئەکادیمیای حوسێن دەمیرجیۆغڵوی(مەلەکەپە) سەبارەت بە ١ی ئایار راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە سیستەمی جیهانی سەرمایەداری جیا لە خوێن و فرمێسک ڕژاندن، چەوساندنەوە و توندوتیژی سوودێکی بۆ کرێکاران نەبووە.

فەرماندەیی ئەکادیمیای حوسێن دەمیرجیۆغڵوی(مەلەکەپە) بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، کە گرێدراوە بە سیاسەتەی دوژمنایەتی بەرامبەر ژنان، چەوساندنەوە، فرمێسک و خوێن ڕشتنی کرێکاران، حاڵەتێکی زۆر ڕوونی تاڵانکردنی سەرمایەدارییە و دەڵێت: " سیستەمی جیهانی سەرمایەداری کە هەوڵ دەدات پیرۆز دەرکەوێت، جگە لە خوێن و فرمێسک ڕشتنی کرێکاران، ستەم، چەوساندنەوە، برسێتی و هەژاری هیچ سوودێکی بۆ کرێکاران، ژن و گەلان نەبووە.

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە جارێکی تر ئاشکرا بووەتەوە کە سیستەمی فاشیست، پیاوسالاری، سەرمایەداری و چەوسێنەر جیا لە کارەسات، بەڕبەڕییەت و وێرانکاری توانای هیچی تری نییە و دەڵێت،"مێژوو جارێکی دیکە بانگەوازی لە مرۆڤایەتی دەکات ڕوو لە ئایدۆلۆژیای مارکسیزم-لینینیزم بکەن. لە ژێر ئاڵای سووری سۆسیالیزمدا، بۆ جیهانێکی ئازادی جێندەری و دوور لە چینایەتی تێکۆشان بکەن. ئەمڕۆ ڕۆژی وەڵامدانەوەی ئەم بانگەوازەیەیە. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، سیاسەتەکانی چەوساندنەوە، ستەم و دوژمنایەتی دژی ژنان شێوازێکی زۆر ئاشکرای مەترسیدار بوونی سەرمایەدارییە، بەگشتی دەوڵەتی تورک لێوان لێو بووە لە چەوساندنەوە و بۆرژوازی.

 گەلی کورد و تورکیا، کرێکاران، ژنان، گەنجان و ستەملێکراوان دەبێ لە ١ی ئایاردا ڕاپەڕن. پێویستە سیستەمی چەوسێنەر و ستەمکاری فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تێک بشکێنن. پێویستە ١ی ئایار هێزی چینی کرێکار، توڕەیی هەژاران بە ڕۆحی بەرخۆدانی ٨ ی مارس و نەورۆز  بڕژێنە شەقام و گۆڕەپانەکان."