د. عەبیر حەساف: بە سیاسەتی کۆچ دیمۆگرافیای هەرێمەکە دەگۆڕن

د. عەبیر حەساف ئاماژەی بەوەشکرد، بە سیاسەتی کۆچ، دیمۆگرافیای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دیمۆگرافی هەرێمەکەش دەگۆڕن و وتی: "پێویستە تێکۆشانێکی هاوبەش لەدژی ئەم سیاسەتە ئەنجامبدرێت".

د. عەبیر حەساف باسی لەوەکرد، هاوکات لە گەڵ داگیرکاری، هێرش و شەڕی دەروونی، دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد لە خاکی خۆیان ئاوارە بکات و خەڵکی دیکە لە شوێنیان نیشتەجێ بکەن. د. عەبیر حەساف ڕایگەیاند کە هەم تاکەکان و هەم هێزە سیاسییەکانی ناوچەکە و هەروەها ئیدارەی خۆبەڕێوەبوری دەتوانن پێشی لێ بگرن.

بە وۆرکشۆپێک کە لە ٢٨ی کانوونی دووەم لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ڕۆژئاوا (NRLS) بەڕێوەچوو، پرسی کۆچ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خرایە ڕۆژەڤەوە. گروپێکی ١٠٠ کەسی بەشداربوو کە پێکهاتبوون لە کورد، سووری، عەرەب، سیاسەتمەدار، بزووتنەوەی ژنان، ڕۆشنبیران و توێژەران، گفتوگۆیەکی وردیان سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆچکردن، دەرئەنجامەکان، ڕاسپاردە و ڕێوشوێنەکانی کرد. د. عەبیر حەساف کە هاوکات لە وتاردەرانی وۆرکشۆپەکە بوو، وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی دایەوە.

ئەگەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆچکردن ڕوودەدات، هۆکارەکانی  دەبێت چی بن؟

کێشەی کۆچ لە ئەمڕۆوە دەستی پێنەکردووە.١٠٠ ساڵە کۆچ بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە. لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا، کۆچکردن گەیشتەو بەرزترین ئاستی خۆی. ئەو سیاسەتەی کە لەسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جێبەجێ دەکرێت، قەیرانی سوریا و قەیرانی ئابووری هۆکارێکی کۆچکردنن. هەروەها له بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ترسێک هەیە که بەمەبەست بێت و لە چوارچێوەی شەڕێکی تایەت و درونی دروست بکرێت. بە تایبەتی ئەو هێرشانەی کە ڕۆژانە بۆ داگیرکردنی عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانی ئەنجام دەدرێن، بە هێرشکردنە سەر تاکەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەیران دروست دەکەن، و ڕێگری لە ژیانێکی ئارام دەکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەل بەدوای ژیانێکی باشتردا بگەڕێن. سەرەڕای ئەمەش لەسەر بنەمای گەڕان بەدوای ژیانێکی نوێدا، کۆچکردن ڕوودەدەات.

ئەو گرفتانە چین کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبنە هۆی کۆچەوە؟

گرنگترین پرس گۆڕانی دیمۆگرافییە. لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە سەدا ٩٠ی کوردە، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین ئەو ڕێژەیە کەم بووەتەوە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەهەمدا لە دێرەزۆر پێکهاتەیەک هەبوو کە زۆرینەی کورد بوون. خەڵک دەتوانن بە بەڵگەنامەی مێژوویی ئەم دۆخە بسەلمێنن. ئێستا زۆرینەی کورد لە کوێن؟ ڕژێمی سوریا گەلی کوردی گواستەوە بۆ دیمەشق، حەلەب، لوبنان و بووە هۆی ئاسمیلەکردنیان. ئێستاش ئەو سیاسەتانەی کە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچن، بەتایبەتی ئەو سیاسەتانەی کە دەوڵەتی تورکیا بەڕێوەی دەبەن، ئامانجیان چۆڵکردنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە. چونکە دەیانەوێت کولتوور و زمان و شوناسی گەلی کورد لەناو ببەن. بۆیە هەتا مەترسی ئەو سیاسەتە لەسەر ڕۆژئاوا لانەبرێت، هەرێم و گەلەکەی جارێکی دیکە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبنەوە.

لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرزبوونەوەی ئاستی کۆچ  وەک کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی چ مەترسیەکی لەسەر ئاسایش هەیە؟

سەرەتا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا. سیاسەتی شەڕی تایبەتی عەقڵیەتی دەوڵەت، گەلی ئاوارە بە گەلی دیکە و جیاواز دەگۆڕێت. عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لەبن ئەو مەترسیەدایە. له ناوچه داگیرکراوه کاندا، لەدەرەوە چەتە هێنراون نیشتەجێ دەکرێن و به م شێوەیه خەڵکی دیموکراتیک، ئازادیخواز و یه کسان له خاکی خۆیان کۆچبەر دەکرێن. ئەمە تەنها لە ناوچە داگیرکراوەکاندا نییە. بە کۆچ کردن پەیکەری کۆمەڵگا دەگۆڕدرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی بەهاکانی کۆمەڵگا و نەمانی بەها هەرێمییەکان.

 چۆن ئاستی خەباتی پڕۆژەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵدەسەنگێنن کە دژ بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت، ئایا وەڵامدەری گەلە یان نا؟

پێویستە بگوترێ بارگرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری زۆر قورسە. یەکەم کەس بەرپرسیارە لە کۆچکردن لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یان ئەوەی کە پێویستە چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە تەنها ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی نییە. ئەمە چالاکی و خەباتێکە کە بنەماڵە، دامەزراوە و بارەگاکان، گەل و دەزگاکانی پەخش و ڕاگەیاندن و خۆبەڕێوەبەری پێکەوە ئەنجامی دەدەن. سەرەتا دەبێت گۆڕان و گۆڕانکاری بە مرۆڤەکان بناسێنن واتە باوەڕی بە گرنگی ئاوەدانکردنەوە دروست بێت. هەروەها خزمەتگوزاری زۆر گرنگە. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تا دەتوانێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل کار دەکات، سەبارەت بە وەڵامدانەوەی گەل کۆبوونەوە ئەنجام دەدات. دەبینین سەرەڕای هەموو تەماح و هێرشەکان چۆن دەیەوێت یارمەتی گەل بدات. هێشتا پێویستە ڕێبازی ستراتیژی لەسەر بنەما دروست بکرێت، هەمیشە بەدیل هەبێت. پێویستە ئەو پڕۆژە و بەدیلانەی پێ باشترە کە وڵامی درێژخایەنن بخاتە پێشەوە.

پێویستە چ ڕێوشوێنێک بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە کۆچ؟

دەتوانیت بە ئاسانی خاکەکەت بەجێبهێڵیت، بەڵام لە ڕووی ڕۆحییەوە بەجێ هێشتنی ئەوەندە ئاسان نییە. بانگەوازی من بۆ ئەوانەی لە وڵات و خاکی خۆیانەوە کۆچیان کردووە ئەوەیە؛ نابێت هانی کۆچبەری بدەن، نابێت کۆچبەری بە ڕێگە چارە بزانن.

ئایا شتێکی تر هەیە کە حەز دەکەیت زیادی بکەیت؟

سیاسەتی شەڕی تایبەت لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوە دەچێت. ئەگەر بتوانین سەرەڕای پارچە بوونی خاکەکەمان بە پەیمانی لۆزان، بەردەوام بین و بوونمان ببپارێزین، ئەمڕۆ دەتوانین کۆتایی بەم شەڕە بهێنین کە بۆ لەناوبردنی ناسنامە و کولتوور و زمانی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت. نابێ بەساڵان ستەم و چەوساندنەوەی فەرامۆش بکرێت و تێکۆشانی بۆ بکرێت. لە دژی سیاسەتی سەپاندنی کۆچبەری، لەگەڵ خەڵکدا خەباتێکی هاوبەش ئەنجام بدرێت.