دانیشتووانی کانتۆنی فورات هێرشەکانی داگیرکاریان شەرمەزار کرد

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کانتۆنی فورات بە ڕێپێوان و ڕاگەیاندراو شەرمەزارکرا.

لە ناوچەی سیرینی کانتۆنی فورات ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا، نوێنەری پارت و ڕێکخراوەکان بەشداربوون و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا.

بەڕێوەبەری مەجلیسی سیرین، شەعبان عەبدولرەزاق گوتی: "بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر هێرشەکان دەبنە مایەی زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکە. ئێمە بە ڕامانە ئازادەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان خۆمان ڕێک دەخەین و دژی هێرشەکان بەرخۆدان دەکەین. لەسەر ڕێگەی شەهیدان بۆ ژیانێکی ئازاد گیانمان فیدا دەکەین".

لە کۆبانێ دامەزراوەکانی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و چەندین کەس کۆبوونەوە و هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.

ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم وێستگەی کارەبا خوێنرایەوە کە ١٤ ی کانوونی دووەم لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرایە ئامانج و بەهۆیەوە ٣٦٠ گوند بێ کارەبا بوون.

هاوسەرۆکی مەجلیسی کۆبانێ مستەفا عەتۆ لای خۆیەوە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر ژێرخانی هەرێمەکە شەرمەزار کرد.

یەک لە پیاوماقوڵانی هۆزی ئەلعەون جاسم ئەلجاسم ڕاگەیاندراوی هاوبەشی خوێندەوە و گوتی: "بێدەنگی هێزە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکە و ژێرخانی هەرێمەکە، دەبێتە مایەی زیادبوونی هێرشەکان. پێویستە هێزە نێونەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکان هاوکاری گەلی هەرێمەکە بکەن".