'دەبێت تورکیا لە دەستی ئەم ڕژێمە تیرۆریستە ڕزگار بکرێت'

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند کە دەبێت ئەوروپا و ناتۆ تاوانە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ببینن و وتی: "گروپێکی مافیایین کە دەستیان بەسەر دەوڵەتێکی ستراتیژیدا گرتووە. دەبێت تورکیا لە دەستی ئەم ڕژێمە تیرۆریست و مافیاییە ڕزگار بکرێت".

نوری مەحمود، وتەبێژی یەپەگە دەستنیشانی کرد کە بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و کۆمەڵگا، با گەل سەبارەت بەم بابەتە هیچ خەمێکیان نەبێت و وتی: "ئێمە داعشمان تێکشکاند. هێرشەکانی ئەمڕۆش تێکدەشکێنین".

نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە بەبۆنەی ساڵی نوێ بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد.

نوری مەحمود دەستنیشانی کرد کە لە ڕۆژئاوا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەگەل دەستپێکردنی شۆرشی بەهاری گەلان، پڕۆژەیەکی نوێ پێشکەش بە خەڵکی سوریا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی جیهان کرا و وتی: "یەپەگە و یەپەژە لەژێر سێبەری (قەسەدە)دا ڕۆڵی پاراستنی ئەم پڕۆژەیەیان گرتە ئەستۆ. ئێمە لە سەرەتادا هەموو هێرشە هەواڵگرییەکان، سەربازییەکان و سیاسییەکانی دەوڵەتی تورک و دەوڵەتانی بەرژەوەندی خوازمان تێکشکاند. لەهەمان کاتدا بۆ ئەوەی هەموو گەلانی سوریا لەناو سیستەمێکی دیمۆکراتیکدا بژین، پرۆژەیەکمان پێشکەش کرد. لەو ڕووەوە ئێمە هەموو ئەو هێرشانەمان پوچەڵ کردەوە کە لە بەرامبەر دەستکەوتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا ئەنجام دەدرا، ئەنجامی پیلانگێرییەکانمان پێچەوانە کردەوە. لە ئەنجامی ئەمەشدا دەستکەوتی گەورەمان بەدەست هێناوە. هەمیشە لەگەل گەلی سوریا گفتوگۆمان کردووە.

ئەمساڵ گەلی سیوەیداش ڕایانگەیاند کە مۆدێلی ئیدارەی خۆسەر گونجاوترین مۆدێلە بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکانیان. جگە لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە هیچ بەشێکی سوریا سیستەمێک نییە کە گەل خۆی بە شێوەیەکی ئازاد ڕێکخستن بکات و خۆیان ئیفادە بکەن، نە لەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی حکۆمەتی شامدایە و نە لەو ناوچانەش کە لەژێر دەسەلاتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدایە، سیستەمێکی لەو شێوەیە بوونی نییە. واز لە سیستەم بێنن زەمینەیەکی دیمۆکراتیکیش بوونی نییە. بەتایبەت لە ساڵی ٢٠٢٣ وەک ئەوەی کە بینرا هەندێک دەوڵەت وەک دەوڵەت ڕەفتار ناکەن. لە ناویاندا دەوڵەتی تورک ڕێک وەک گروپێکی مافیایی و تیرۆریستی ڕەفتار دەکات. پێوەندییەکی بەهێز هەیە لە نێوان هاکان فیدان و دەوڵەتێکی وەک تالیبانی ئەفغانستان کە لە بازرگانی ماددەی هۆشبەر و تیرۆر کردن دا یەکەمە. بە تایبەتی سنوورەکانی باکوری کوردستان بە شێوەیەکی بەهێز بۆ ئەو مەبەستانە بەکار دەهێندرێت. هەم لە ناوخۆی تورکیادا بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەکرێت، هەمیش دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی سوریا و ئەوروپا.

نوری مەحمود ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی تورک تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و هێزی ئاسمانی خۆی بەکاردەهێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بەرامبەر هێزە سەربازییەکانمان هیچ ئەنجامێک بەدەست ناهێنێت و وتی:"هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدەن واتە ژێرخانە نوێیەکان بەئامانج بگرن، ئەوکارەش دەکەن. ئەوان چاپخانە، کۆگای گەنم، وێستگەکانی کارەبا، کارگە و دامەزراوەکان کە پێداویستییەکانی خەڵکن دەکەنە ئامانج. واتە مرۆڤایەتی دەکەنە ئامانج. ئیتر پێویستە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ ئەمە ببینن. ئەمڕۆ گروپێکی مافیا دەستیان بەسەر دەوڵەتێکی ستراتژیکدا گرتووە و ئەم عەقڵیەتە لە چوارچێوەی خۆیاندا کەڵک وەردەگرن. لەم ڕووەوە پێویستە یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆ و بەتایبەت گەلی تورک لە دژی ئەمە ڕێگایەک بدۆزنەوە. تورکیا دەبێت لە دەست ئەم دەسەڵاتە مافیا ومرۆڤ کوژانە ڕزگاری بێت.

لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمڕۆ شەڕی ئێمە لە دژی داعش بەردەوامە. وەک دەزانرێت هەزاران چەتەی داعش لە زیندانەکانی ئێمەدان. نزیکەی ٥٠ هەزار بنەماڵەی داعش لە کەمپی هۆلدان. سەرجەم ئەمانە مەترسییەکی گەورە لە ناوچەکەدا دروست دەکەن. جگە لەمەش بنکەکانی چەتەکان لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدایە. دەسەڵاتدارانی دیمەشق لە هەرێمەکانی خۆیان وەک تەدمور، ئەمانە لە سەنگەری دواوەن بۆ چەتەکان و بەردەوام ناوچە بۆ داعش بەجێدێڵن. واتە بوونی ئەو ناوچانە، زیندان و کەمپەکان، مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ناوچەکە. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕیاری نوێ بۆ داعش ببینێتەوە. لە زیندانەکانماندا زیاتر لە ١٠ هەزار چەتەی داعش هەیە، ئەگەر ئازاد بکرێن دەتوانن ١٠هەزاری دیکە چەتەی داعش ڕێکبخەن. جگە لەوەش زیاتر لە ٥٠ هەزار منداڵ لە کەمپی هۆڵدا هەن. ئەم منداڵانە لەلایەن بنەماڵەکانیان کە خاوەن عەقڵیەتی داعشن پەروەردە دەکرێن و گەورە دەبن. لە ستانداردە جیهانییەکاندا هیچ ڕێگە و دەستوورێک دژی ئەمە دانەنراوە. جگە لەوەش لە ناوچە داگیرکراوەکان بە دەستی دەوڵەتی تورک چەتەکان دەمێننەوە. دەوڵەتی تورک بە پاڵپشتیەک لە یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ وەردەگرێت، پشتیوانی لە داعش دەکات.

وتەبێژی یەپەگە، نوری مەحمود، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:"بێگومان ئەمڕۆ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی دامەزراوە. ئەرکی سەرەکی هێزەکانمان پاراستنی دەستکەوت و ئامانجەکانی کۆمەڵگایە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و کۆمەڵگا. ئێمە لە بەرامبەر هەموو هێرشێکی فاشیستی و ڕەگەزپەرستانە ئەرکی پاراستنی خۆمان بەڕێوەدەبەین. با گەلەکەمان لەود خەمی نەبێت. لەسەر