دەوڵەتی تورک ٨٠ ناوەندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بۆردومان کرد: ناوچە مەدەنییەکان کرانە ئامانج

سوپای داگیرکەری تورک لە زەوی و ئاسمانەوە بۆمبی بەسەر ٨٠ ناوەندی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا باراند. زۆربەی هێرشەکان ناوەندە خزمەتگوزاریی، سەرچاوەکانی ژیان و ناوچە مەدەنییەکانیانی کردە ئامانج.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە مانگی نیسانی ٢٠١٧ـــەوە دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە. لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا زۆربەی ناوەند و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی هەرێمەکە کرانە ئامانج.

دوای نیوەشەوی ڕۆژی هەینی (١٣ی کانوونی دووەم) هێرشەکان دەستیان پێکردەوە. لە ئەنجامی بۆردومانەکان ٥ ئەندامی هێزەکانی حکوومەتی دیمەشق کوژراون و ٧ هاووڵاتیی مەدەنیش بریندار بوون.

ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەن: ئەحلام عەبدولڕەزاق ڕەمۆ لە گەڵ دوو منداڵەکەی ڕۆژان ٣ ساڵان و جان ٤ ساڵان. هێلین محەمەد لە بۆردومانی کۆگایەکی شاری قامیشلۆ بریندار بوو.

گەنجێک بەناوی محەمەد خەیر ئەحمەد شێخی (٢٣ ساڵ)، هاوڵاتییەکە بەناوی حسێن ئاییش حسێن(٤٥ ساڵ) هەردووکیان لە چێشتخانەی دیرباس لە قەزای عامود کاریان دەکرد بوونە ئامانجی هێرشەکان.

ڕۆژی ١٤ی کانوونی دووەم، دەوڵەتی تورک وێستگەی کارەبای ناحیەی دیربەسی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا کرێکارێک بە ناوی کابرین فەرهپ (٣٣ ساڵ) بریندار بوو.

ئەو ناوەندانەی کە چەندین جار لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کراون بریتین لە:

١٣ی کانوونی دووەم

وێستگەی زاربە و٢ ناوەندی نەوت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ناحیەی تربەسپی، بەنداوی باشوت، ڕۆژهەڵاتی شاری دێریک لە کانتۆنی جزیرە،5 جار بۆردومان کراون.

دەوڵەتی تورک گوندەکانی خربەت شەعلێ و هربیل لە کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا بۆردومان کراوە.

سەعاتێک دوای ئەوە، داگیرکەران بە ٢ مووشەک خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقیان لە نزیک بەنداوی شەهبا کردە ئامانج.

١٤ی کانوونی دووەم

خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق دووجار لە گوندی خەربیسان سەر بە شاری کۆبانێ بۆردومان کرا.

دەوڵەتی تورک گوندی شوارخەی سەر بە ناحیەی شەرای عەفرینی داگیرکراوی بۆردومان کرد.

وێستگەی نەوتی باشووری ڕۆژئاوای ناحیەی تربەسپی کە لە نێوان گوندەکانی گر دەهۆڵ و گر شێراندایە بۆردومان کردووە.

بانکی کشتوکاڵی باشووری شاری تربەسپی بۆردومان کردووە.

ناوچەی نێوان گوندەکانی گر کەنداڵ و گوندی شرک لە دەڤەری کۆچەراتی دێریکی بۆردومان کرد.

ناوەندی شارۆچکەی عەین عیسا بۆردومان کراوە.

وێستگەی کارەبای قەزای عەین عیسا بۆردومان کرا.

خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باشووری دەروازەی شارۆچکەی عەین عیسا بۆردومان کرا.

گوندی خالیدییە لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی عەین عیسا بۆردومان کرا.

شارۆچکەی چەلەبیە لە باشووری کۆبانێ بۆردومان کرا.

ناوەندی تەومین (چاودێری) لە شارۆچکەی دیربێسی بۆردومان کرا.

ناوەندێکی پێشووی کۆمپانیای لاڤاراجی فەرەنسی کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ دووجار بۆردومان کراوە.

لە گوندی کەربەتل سەر بە شاری دیربێسی ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی خالید حسۆ بۆردومان کرا، لە ئەنجامدا هاوسەرەکەی و ٢ منداڵەکەی بریندار بوون.

وێستگەی کارەبای کۆبانێ بۆردومان کرا.

ناوچەی دەورووبەری گوندی بەرکەڤر سەر بە قەزای دیربێسی بۆردومان کرا.

کێڵگەیەکی ئاژەڵداری لە گوندی شەکس کۆبان لە باشووری کۆبانێ بۆردومان کرا.

٣ ناوچەی هەرێمی نێوان گوندەکانی قونەیتەرە و شەمسور لە ڕۆژئاوای شاری دێربێسی بۆردومان کران.

خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندی شێوەرخا سەر بە شارۆچکەی شەرا ٣ جار بۆردومان کرا.

لە کۆبانێ، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەکاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێکە بەهۆی بۆردومانەکەوە دروستبووە، کرانە ئامانج.

کۆگایەکی دانەوێڵە لە شاری کۆبانێ بۆردومان کرا.

دارستانی ڕۆژئاوای کۆبانێ بۆردومان کرا.

لە ئەنجامی بۆردومانی ڕێکخراوەیەکی ئەمنی سەربازیی حکوومەتی دیمەشق لە گوندی دەبانە سەر بە قامیشلۆ، ٥ سەرباز کوژران.

وێستگەی کارەبای قەزای عامودێ بۆردومان کرا.

گوندی کۆتیح لە ڕۆژئاوای قەزای عامودێ بۆردومان کرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ڕووماڵی بۆردومانی کۆبانێیان دەکرد، کرانە ئامانج. ڕۆژنامەنووسێک بریندار بوو.

چێشتخانەی دیرباس لە شارۆچکەی عامودێ بۆردومان کرا. لە ئەنجامدا ٢ کرێکار بریندار بوون.

گوندی مەرکەبە سەر بە شارۆچکەی عامودێ بۆردومان کرا.

کۆمپانیای نێرگس لە نزیک گوندی هەرێم شێخۆ لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ بۆردومان کرا.

وێستگەی کارەبای شاری قامیشلۆ بۆردومان کرا.

کۆگایەکی کەرەستەی خزمەتگوزاری لە نزیک فڕۆکەخانەی قامیشلۆ بۆردومان کرا.

قوتابخانەی شۆفێری لە شارۆچکەی گرباوی سەر بە شاری قامیشلۆ بۆردومان کرا.

کارگەی حلاوە و تاحین لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ بۆردومان کرا.

وێستگەی نەوتی باشووری ڕۆژهەڵاتی قەزای تربەسپی بۆردومان کرا.

لە تربەسیپی خاڵێکی پشکنینی هێزی ئاسایشی ناوخۆ لە گوندی خازنێ لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی بۆردومان کرا.

ناوەندە نەوتییەکانی گوندی خاتوونێ سەر بە قەزای تربەسپی جارێکی دیکە بۆردومان کران.

فڕۆکە جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وێستگەی ئودێیان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی تربەسپی بۆردومان کرد.

بەنزینخانەی سەرەکی ئودێ بۆردومان کرا.

خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە گوندی کەڤرە سپی باشووری ڕۆژئاوای قامیشلۆ بۆردومان کرا.

وێستگەی کارەبای شارۆچکەی تربەسپی بۆردومان کرا.

کێڵگەیەکی نەوتی لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی تربەسپی ٣ جار بۆردومان کرا.

شوێنێکی دیکەی نزیک گوندی کێوی بەری لەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی تربەسپی بۆردومان کرا.

وێستگەی سوەیدیە کە کارەبای کانتۆنی جزیر دابین دەکات بۆردومان کرا.

ناوەندێکی پاڵاوتنی سووتەمەنی ناسراو بە تفلە لە هەرێمی کۆچەراتی دێریک بۆردومان کرا.

بەنزینخانەی گوندی سوەیدیەی نێوان گرکێ لگێ و دێریک ١٠ جار بۆردومان کراوە.

گوندەکانی ئوم ئەلکەف، تل تەویل لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی تل تەمر لەلایەن سوپای تورک و بەکرێگیراوەکانیەوە تۆپباران کران.

١٥ی کانوونی دووەم

بەچەکی قورس هێرشی سەر کۆگایەکی گەنمیان لە گوندی ئوم ئەل کێف کرد.

جارێکیتر وێستگەی کارەبای قامیشلۆ بۆردمانکرایەوە.

فڕۆکە شەڕکەڕی بچوکی  دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردومانی وێستگەیی کارەبایی دربێسی کرد. هەر لە هێرشەدا کرێکارێک بەناوی کاربین فەرحۆی ٣٣ ساڵ برینداربوو.

جارێکیتر وێستگەی کارەبای قامیشلۆ بۆردمانکرایەوە.

کۆگایەکی دەر‌‌هێنانی بیرە نەوتییەکان و وێستگەی کارەبای شارۆچکەی ڕمێلان بۆردمانکرا.

گوندەکانی تیل ئێل وەرد، ئەل ڕەبیعەت لە باشووری ناحیەی زرگان، گوندەکانی مێهێرمێلێ، دادە عەبدال، بۆبی، تەل هەرمێل و ئێسەدییە لە باکووری ڕۆژئاوای هەرێمی زرگان بۆردومان کران.

بینایەک لە گەڕەکی سینای قامیشلۆ بۆردومان کرا.

لە ناوەندی شاری قامیشلۆ ماڵێک بۆردومان کرا

وێستگەی ئودێ لە قەزای تربەسپی جارێکی دیکە بۆردومان کر.ا

بیرە نەوت و گازەکانی قەزای تربەسپی بۆردومان کران.

بیرەکانی نزیک گیرێ پیرێ لە تربەسپی بۆردومان کران.

خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە نزیک گوندی شیرک لە شاری دێریک بۆردومان کرا.

گوندی گربەلات لە هەرێمی  کۆچەراتی دێریک بۆردومان کرا.

فڕۆکە بێفڕۆکەوان خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆیان بۆردومان کرد.

وێستگەیەکی نەوت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ناحیەی تربەسپی بۆردومان کرا.

ناوەندێکی دیکەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە قامیشلۆ بۆردومان کرا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک جارێکی دیکە بەشی دووەمی وێستگەی کارەبای قەزای تربەسپی بۆردومان کرد.

گوندەکانی شێخ لەرە جۆرین، زۆرمخار و گوندی ئەحمەد مونیر لە ڕۆژئاوای کۆبانێ بۆردومان کران

جارێکی دیکە کارگەی غاز لە گوندی سیوەیدیێی سەر بە دێریک بۆردومان کرا.