فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە منبج خرایە خوارەوە

ئەنجومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان خستووەتەخوارەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی منبج بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، چوارشەممە ٢٧ی نیسان لە گوندی بۆغاز لە بەرەی ڕۆژئاوای شاری منبج فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیایان خستووەتە خوارەوە.

ڕاگەیەندراوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی دەوڵەتی تورک بۆمبڕێژکرابوو.

لەم چەند مانگەی دواییدا دەوڵەتی تورک هەم هێرشی داگیرکاری و هەم جموجوڵی فڕۆکەی چاودێریی و هەم هێرش بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان لە دژی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە.

ژ.ت