گەلی تەبقە لە گۆڕەپانەکانە: ڕێبەر ئاپۆ سەرچاوەی هێزمانە

گەلی کانتۆنی تەبقە گۆشەگیری ئیمراڵیان شەرمەزار کرد و گوتیان: "هێزی خۆمان لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە وەردەگرین. دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێنین".

سەدان دانیشتووی کانتۆنی تەبقە، نوێنەری ئیدارە مەدەنییە دیموکراتیکەکان و بزووتنەوەکانی ژنان و گەنجان و پیاوماقوڵانی عەشیرەتەکان، ئەندامانی پارتی سوریا ئایندە لە گەڕەکی یەکەمی تەبقە کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان کرد.

دانیشتووان بانگەوازیان کرد، دەمودەست تەندروستی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکرێت و گۆشەگیری هەڵبگیرێت.

ڕێپێوانەکە لەبەردەم بینای بزووتنەوەی خوێندکارانی دیموکراتیک گۆڕا بۆ گردبوونەوە، هاوسەرۆکی مەجلیسی ئیدارەی کانتۆنی تەبقە، ئەحمەد ئەل عومەر گوتی: "٢٦ ساڵە پیلانگێری بەردەوامە و هێزە نێونەتەییەکان هیچ هەڵوێستێکیان بەرامبەر دۆزەکەی پیشان نەداوە. هەوڵە بەوەکالەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەرامبەر وی شکستیان هێناوە، چونکە ڕێبەرێتی ٥٠ ساڵە تێدەکۆشێت و ئێمەش هێز لەم تێکۆشانەوە وەردەگرین، دەبینە تۆفان و دیوارەکانی ئیمراڵی دەڕوخێنین".

ئەل عومەر دووپاتی کردەوە، سی پی تی بەرپرسی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکە بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.