گەنجانی شەهبا بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانیان ئەنجامدا

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج بەبەشداری گەنجانی عەفرین، حەلەب و شەهبا بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

 لە شەهبا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆپرسی کورد" تەڤگەری  گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی گەنجانی کانتۆنی عەفرین و شەهبا ڕێپێوانێکی فراونیان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە ناوچەی فافین دەستپێکرد، کاتێک گەیشتنە ناوچەی ئەحداس گەلی ناوچەکە بەشداری ڕێپێوانەکەبوون، هەروەها کاتێک کە ڕێپێوانەکە لە گوندێکەوە دەپەڕیوە بۆ گوندێکی تر گەل بەشداری ڕێپێوانەکە دەبوون، ڕێپێوانەکە هەتا ناوچەی ئەحرەز بەردەوامبوو.

لەوێ ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی کانتۆنی عەفرین و شەهبا خالید خالید قسەی کرد و وتی: "ئەم گۆشەگیرییەی لەسەر ڕێبەر ئاپۆیە لەسەر تەواوی گەلی ئێمە جێبەجێ دەکرێت، ئـێمە گەنجانی ڕێبەر ئاپۆین. لەپێناو ڕیبەر ئاپۆ هەمووکات لە گۆڕەپان دەبین. بانگ لە هەموو گەلانی جیهان دەکەین بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە گۆڕەپاندابن".

ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج ئامینە حاجی عەبدۆ قسەیکرد و گوتی: " زیاتر لە ٢٥ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لەناو زیندانە، ئـێمە لە تەندروستی ڕێبەر ئاپۆ بەگومانین، هەروەها ئـێمە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی. پی. تی.)  و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ شەرمەزاردەکەین".

هەروەها گەنجێک لە حەڵەب هیوا بەکر ئاماژەی بەوە کرد کە ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵی ئارامی و گوتی: "تانک و تۆپی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر ڕۆژئاوا ناتوانێت ئیرادەی گەنجان تێکبشکێنێت. چونکە ئێمە گەنجانی ڕێبەر ئاپۆین. ئـێمە بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەمووکات لە گۆڕەپانین. ڕێگەی چارەسەری جیهانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە".