هاوڵاتیانی کۆبانێ لەدژی داگیرکەری و خیانەت ڕێپێوانیان ئەنجامدا

دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کانتۆنی کۆبانێ لە بەرانبەر داگیرکەری و خیانەت ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.

بە سەدان کەس لە گوندی خرابرەشک لە گۆڕەپانێکی رۆژهەڵاتی کۆبانێ کۆبونەوە و هێرشی داگیرکەری تورک و خیانەتی پەدەکەیان شەرمەزار کرد و ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

گەل بێوەستان دروشمی ' بمرێت خیانەت، بمرێت فاشیزمی تورک'، ' بژی بەرخۆدانی گەریلا، گەریلا سەردەکەوێت' و ' ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان' وتەوە.

' پێویستە گەلی کورد خاوەنداری لە پەکەکە بکات'

ڕێپێوانەکە تا ناوەندی چەلەبی بەردەوام بوو. لەوێ ئەحمەد خۆجە ئەندامی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ئاماژەی بە رۆڵی گەریلا لە پاراستنی گەلی کورددا و خیانەتی پەدەکەی لە بەرانبەر گەلی کورد شەرمەزار کرد.

ئەحمەد خۆجە باسی ئەوەی کرد کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەردەوامە و دەیانەوێت بە رێگەی جیاواز کورد لەناوببەن.

خۆجە باسی ئەوەی کرد کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دامەزراندنی و تاوەکو ئێستا، بۆ ئەوەی گەلی کورد لەنێو ئارامی و ئاسایشدا بژی، لە بەرانبەر هێزە دەسەڵاتدارەکان شەڕ دەکات. ئێستا بۆ سەرکەوتنی پەکەکە، رۆژا پشتگیری کورد بۆ پەکەکەیە."

ئەحمەد خۆجە هوشداری دایە ئەو کەسانەی کە خیانەت دەکەن و وتی، پێویستە باش بزانن کە کۆتایی خیانەت باش نییە.

ف.ق