'هەبوون و چالاکیەکانی هێزەکانی رزگاری عەفرین بە گوێرەی هەموو یاسا نێونەتەوەییەکان رەوایە'

پارێزەر جبرائیل مستەفا رایگەیاند، کە هێزەکانی رزگاری عەفرین لە هەموو ئۆپراسیۆنەکانیاندا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی دەکەنە ئامانج و وتی، "بەگوێرەی پەیماننامەی چوارەمی جنێڤ؛ هەموو گەلێک مافی دیاریکردنی چارەنووس و شەڕکردن لە دژی داگیرکەری هەیە".

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ساڵی ٢٠١٨دا هەرێمی عەفرینیان داگیرکرد و دانیشتوانەکەیان ناچار کرد کە زێد و ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و ئاوارە بن. دواتر دەستیان بە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە کرد و بە بەردەوامی بە درێژایی ئەم شەش ساڵە دەوڵەتی تورک گوند و ناوچەکانی شەهبای بۆردومان کردووە و راستەوخۆ هاووڵاتیانی مەدەنی کردووەتە ئامانج. هەربۆیە لە دژی ئەوە دانیشتوانی عەفرین هێزێکیان بە ناوی هێزەکانی رزگاری عەفرین دامەزراندووە. لەوبارەوە پارێزەر جبرائیل مستەفا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.

مستەفا ئەوەی خستەڕوو کە هێزەکانی رزگاری عەفرین بە گوێرەی پەیماننامە، یاسا، بنەما و ئەخلاقی نێونەتەوەیی رەوایە و و رایگەیاند، "بە گوێرەی پەیماننامەی نێونەتەوەیی و جاڕنامەی ١٩٤٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی خۆپاراستن مافێکی پارێزراو و پیرۆزە. لەبەر ئەوە بە گوێرەی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئێمە دەبینین کە هەڕێمی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی سەر بەو دەوڵەتەوە داگیرکراوە. ئەو داگیرکارییە تەنیا بە کۆنتڕۆڵکردنی هەڕێمی عەفرینەوە سنووردار نەمایەوە، بەڵکوو پرۆژەی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیش لە ئارادابوو.

دوای ئەوەی دانیشتوانی عەفرین لە خاکی خۆیان کۆچبەر کران، هەڕەشەی دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکان لەسەر هەرێمەکانی شەهبا بۆ داگیرکەری بەردەوامبوو. لەبەر ئەوە بە هۆی هەبوونی مەترسیەکی راستەوخۆ لە سەر گەلی عەفرین کە لە شەهبا و هەروەها لە عەفرین مانەوە، هێزەکانی رزگاری عەفرین بە گوێرەی پەیماننامەی نێونەتەوەیی و بە تایبەتی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان دامەزرا. پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بێ ریزپەڕ و هەڵاوێرد بۆ کۆمەڵگاکان لە پێگەی دەستوور دادەنرێت. لەبەر ئەوەی مافی چارەنووس پیرۆزە و مافی خۆپاراستنیش بە گوێرەی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان پیرۆزە. هێزەکانی رزگاری عەفرین سروشتییە کە گەلەکەیان بپارێزن و هەوڵ بدەن هەرێمی عەفرین رزگار بکەن کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە".

پارێزەر جبرائیل مستەفا ئەوەی خستەڕوو کە هێزەکانی رزگاری عەفرین لە ئۆپراسیۆنەکانیاندا بە گوێرە پێودانگ و پەیماننامەکانی شەڕی چەکداری دەجوڵێنەوە و رایگەیاند: "هێزەکانی رزگاری ءەفرین لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە، لە هەموو ئۆپراسیۆنەکانیاندا هیج ناوەندێکی مەدەنیان نەکردووەتە ئامانج و لە ئۆپراسیۆنەکانیاندا هیچ مەدەنیەکیان نەکردووەتە ئامانج. هێزەکانی رزگاری عەفرین لە هەموو ئۆپراسیۆنەکانیان ناوەندەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتە تاوانکارەکانیان کردووەتە ئامانج.

بە گوێرەی زپر ئەزمونی مێژوویی هاوشێوەی هێزەکانی رزگاری عەفرین بوونیان هەیە کە لە بەرامبەر هێزە داگیرکەرەکان وەستاونەتەوە و گروپێکی چەکدارییان دامەزراندووە لەپێناو مسۆگەرکردنی ئازادی خۆیان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ خيڵکەکەیان. یەک لەوانە بزوتنەوەی رزگاریی نیشتمانی جەزایرە کە لە سەدەی رابردوودا لە بەرامبەر هێزەکانی فەرەنسا وەستانەوە و بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕییان دەستپێکرد. لەبەر ئەوە بە گوێرەی پەیماننامەی چوارەمی جنێڤ؛ هەموو گەلێک مافێکی دیاریکردنی چارەنووس و شەڕ کردن لە دژی داگیرکەرانی هەیە".

هـ . ب