هێڤی موستەفا: بەرخۆدانێکی 'بێهاوتا' بۆ ڕزگارکردنی عەفرینی داگیرکراو دەکرێت

هاوسەرۆکی پێشویی کانتۆنی عەفرین هێڤی موستەفا، سەرنجی خستە سەر بەرخۆدانە بێهاوتاکان بۆ ڕزگارکردنی عەفرینی داگیرکراو و ئاماژەی بەوەدا؛ هیچ کاتێک هیوای خۆیان لە دەست نادەن.

جێگری هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) و هاوسەرۆکی پێشویی کانتۆنی عەفرین هێڤی موستەفا، لەبارەی ئەو سیستەمە داگیرکارییەی لەسەر عەفرین پیادە دەکرێت، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و وتی: "لەکاتی خۆبەڕێوەبەری خۆسەر، سیستەمێکی خۆسەری لە عەفرین هەبوو، کە هەموو گەلانی هەرێمەکە، بەزمان و شوناسی خۆیی، بەشێوەیەکی ئاشتیانە تێیدا دەژیان. گەلی عەفرین بۆ یەکەمجار هەستیان بە ئازادی دەکرد، لەوکاتەدا لە هەر شوێنێکی سوریا شەڕ ببوایە، خەڵکەکەی وەک ئاوارە و پەنابەرێک، بەرەو عەفرین دەهاتن. تایبەتمەندی و دەوڵەمەندی خاکی عەفرین، وایکرد پلان و شەڕی قورس لەسەر هەرێمی عەفرین بکرێت".

'بەرخۆدانی سەردەم بوو'

هێڤی موستەفا، باسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لەسەر عەفرین کرد و وتی: "لەو کاتەی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دەستیان بە هێرشکردنە سەر هەرێمی عەفرین کرد، لەو کاتەدا بەڕێوەبەری خۆسەر، هەموو کارەکانی وەستاند. گەلی عەفرین بە پێشەنگایەتی شەڕڤانانی هەپەگە و یەپەژە، هەڵوێستێکی بەرخۆدانی بێهاوتایان ئەنجامدا. بەرخۆدانێکی جیاوازبوو، چونکە بۆ یەکەمجاربوو، گەل و شەڕڤانان پێکەوە و بەرامبەر بە داگیرکاری بەرخۆدان بکەن. لە ماوەی ٥٨ ڕۆژی بەخۆداندا، منداڵی ٧ ساڵ تا کەسانی ٧٠ ساڵ، شانبەشانی شەڕڤانان دەجەنگان. لەبەر ئەمەیە بەرخۆدانی عەفرین، پێی دەوترێت 'بەرخۆدانی سەردەم' ".

'بەردەوامە لەسەر سیاسەتی چەپەڵ'

هێڤی باسی لە سیاسەتە چەپەڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و وتی: " هەر لەسەرەتاوە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا، ئەوە دەرکەوت، کە دەیەوێت گەلی عەفرین توشی ترس و دڵەڕاوکێ بکات، بەم شێوە گەلی عەفرین خاکی خۆیان بەجێبهێڵن. دەوڵەتی تورک دەیوست لە ماوەی ٣ ڕۆژدا، عەفرین داگیر بکات، بەڵام گەل و شەڕڤانان  پێشانیان دا، کە گەل و شەڕڤانان چ بەخۆدانێکی ئەنجامدا بەرامبەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک. دەوڵەتی تورک هێرشی دەکردە سەر ژێرخان و کەرتەکانی خزمەتگوزاری، بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەوە ژیان لەسەر گەلی عەفرین ببڕێت و گەلی عەفرین ناچاربکات دەست لە بەخۆدان بەردا و لەو هەرێمە دەرکەوێ، تا بتوانێت دەست بە سیاسەتی چەپەڵی گۆڕینی دیمۆگرافیا بکات، بەڵام گەل و شەڕڤانان سەرباری دۆخی قورس هەر لە بەرخۆدان بەردوام بوون".

هێڤی لە درێژەی قسەکانیدا، باسی لە تاوانی جەنگی دەوڵەتی تورک کرد و وتی: " هەموو کاتێک دەوڵەتی تورک، بەرامبەر بە گەلی عەفرین، تاوانی جەنگی ئەنجامداوە. بەڕێوەبەری خۆسەر، لەسەر ئەم تاوانە جەنگیانە، ڕاپۆرتی ئاڕاستەی ئەو ڕێکخرا و وڵاتانە دەنارد، کە خۆیان وەک پارێزەری مافی مرۆڤ پیشان دەدەن. بەڵام دەوڵەتی تورک لەسەر سیاسەتە چەپەڵەکانی بەردەوام بوو، وە ئەو لایەنانەش، بە ئێستاشەوە، بەرامبەر بە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، بێدنگ و بێ هەڵوێستن".

'گەل و خاک گرێدراوی یەکترن'

هێڤی موستەفا، لە قسەکانید باسی دڵسۆزی و پەیوەست بوونی گەلی عەفرینی بە 'خاکی داری زەیتون'ەوە کرد و وتی: " وەک بەڕێوەبەری خۆسەر، ئەو کاتە دەمانزانی، گەل لە شانی ئێمەیە. دەمانزانی گرێدان و دڵسۆزی گەل بە داری زەیتوونەوە چەند زۆرە. دەمانزانی ئەم دڵسۆزییە، بنەما و هێز دەبەخشێتە، بەرخۆدانی گەلی عەفرین. هەروەها بۆ یەکەم جار گەلی عەفرن، بە ناسنامە و زمانی خۆیی، لە بەڕێوەبەری خۆسەردا، دەبێتە بنەمایی بەرخۆدان".

لە کۆتایدا جێگری هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان (کەنەکە) و هاوسەرۆکی پێشویی کانتۆنی عەفرین هێڤی موستەفا، داوایی لە گەلی عەفرین کرد، هەرگیز دەست لە هیوایی خۆیان بەرنەدەن و وتی: "ئێستا هەرێمی عەفرین، لە ژێر داگیرکاریدایە. بەڵام بەرامبەر بەم داگیرکارییە بەخۆداناێکی بێهاوتا بە ڕێوە دەچێت. داوایی لە گەلی عەفرین کرد، هەرگیز دەست لەهیوایی خۆیان بەرنەدەن و وتی: "ئێستا هەرێمی عەفرین، لە ژێر داگیرکاریدایە. بەڵام بەرامبەر بەم داگیرکارییە بەخۆداناێکی نموونەی و بێ هاوتا هەیە. بەرخۆدانەکانی هەرێمی عەفرین و شەهبا و ناچەکانی تر، بەبێ وەستان، لە بەرامبەر داگیرکارییدا بەردەوامە. لە لایەکی ترەوە داوا لە گەلانی ئاشتیخواز و دیموکراتیک دەکەین، هەڵوێستی نا ڕازیبوونی خۆیان بەرامبەر، داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بنوێنن".