خەڵکی عەفرین و شەهبا دژی دەوڵەتی تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان

خەڵکی عەفرین و شەهبا دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕژانە گۆڕەپانەکان.

سەدان دانیشتووی عەفرین و شەهبا بە ڕێپێوانێک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد.

لە ڕێپێوانەکە وێنەی مناڵە شەهیدبووەکانی عەفرین بەرزکرایەوە.

ڕێپێوانکەران تا چوارڕیانی زەیتون ڕێپێوانیان کرد. لەوێ ئەندامی مەجلیسی تەل ڕەفعەت، حەنیف سیدۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و بێدەنگی هێزە نێونەتەوەییەکانی شەرمەزار کرد.

هەروەها ئەندامی کۆنگرەی ستاری ناوچەی تەل ڕەفعەت ئایشە فایەق گوتی: "ئێمە هەرگیز دەست لە بەرخۆدانی خۆمان هەڵناگرین. ئێمە ڕۆڵەی ئەم خاکەین. ئێمە هەردەم لە گۆڕەپانەکان دەبین".