خەڵکی کانتۆنی فورات لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان رژانە شەقامەکان

بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات لە ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر عەفرین، رژانە شەقامەکان.

لە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٨دا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عەفرین دەستیپێکرد. بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر عيفرین، بە سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فورات رژانە شەقام و گۆڕەپانەکان. رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید دەستیپێکرد، تا گۆڕەپانی ژنی ئازاد بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پەلی دارزەیتون بەرزکرانەوە.

دوای گەیشتنی رێپێوانەکە بە گۆڕەپانی ژنی ئازاد گردبوونەوەیەک سازکرا و سەرەتا بە یەک خولەک بێدەنگی یادی شەهیدان بەرزڕاگیرا. دواتر هاوسەرۆکی دەستەی ژینگەی کانتۆنی فورات حەلماز رۆمی قسەی کرد و رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک چەتەکانی رێکخستووە و بەرەو عەفرین ئاراستەی کردوون و ئەوەشی خستەڕووم "شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و گەلی عەفرین بە دەرفەتی کەم ماوەی ٥٨ رۆژ بەرخودان و تێکۆشانی بێهاوتایان بەرامبەر بە داگیرکەری ئەنجامداوە. شەش ساڵ بە سەر داگیرکردنی عيفریندا تێپەڕ دەبێت. چەتە دڕندەکان ژن، منداڵ و پیریان کوشت، سروشتی عەفرینیان لە ناوبرد. تەواوی جیهانیش بەرامبەر بەو کردەوانە بێدەنگن".

هـ . ب