کۆمەڵێک گەنجی عەرەب و کورد بەشداری هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بوون

کۆمەڵێک گەنجی عەرەب و کورد بەشداری ڕیزەکانی هەرەئە بوون و ڕایانگەیاند: "ئێمە لە دژی دوژمنێک کە لە هەرێمە داگیرکراوەکان هەموو جۆرە هێرشێک، کوشتن، ڕفاندن، دەستدرێژی و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی گەل و گۆڕینی دیمۆگرافی دەکات بەشدای ڕیزەکانی هەرەئە بووین."

کۆمەڵێک گەنجی عەرەب و کورد بە بەیاننامەیەک بەشدار بوونی خۆیان بە ڕیزەکانی هێزەکانی ڕزگاری عەفریبنەوە ڕاگەیاند. ئەو گەنجانە ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و جەتەکانی هەموو جۆرە شێوازێکی نامرۆڤانە دژی گەل، ژنان و گەنجانی هەرێمەکە بەکاردەهێنن.

بەیاننامەکەی گەنجانی کورد و عەرەب بەم شێوەیەیە:

"دەوڵەتی داگیرکەر و بکوژی فاشیستی تورک بە سیاسەتەکانی ئینکار و لەناوبردن، گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ چڕتر کردووتەوە، ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی زیندانی کراوە و هیچ زانیارییەکی ڕوون لەسەر تەندروستی بەردەست نییە. بە هەموو شێوازێکی شەڕخوزانە گەلەکەمان دەکاتە ئامانج. شارەکانی عەفرین، سەرێکانی و گیرێ سپی لە بەر چاوی جیهان داگیر کردووە. ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەموو جۆرە ڕێبازێکی نامرۆڤانە لە دژی گەل، ژنان و گەنجانی ئێمە لەم هەرێمە داگیرکراوانە بەکاردەهێنن. لە کوشتن، ڕفاندن، دەستدرێژی و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی خەڵک و گۆڕانی دیمۆگرافی هەرێمەکان هەتا پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانی گەلەکەمان دەکاتە ئامانج و دڕندەیی و کۆمەڵکوژی لە هەموو بوارێکدا بەرامبەر گەلەکەمان بەکار دەهێنێت، جیهان دژی ئەم تاوانانەی دەوڵەت تورکی داگیرکەر کەڕ و کوێر بێدەنگی هەڵبژاردووە.

ئێمە وەک گەنجی کورد و عەرەبی ئەم گەلە خۆڕاگر و  سەرهەڵدێرە لە پێناوی ئازادی؛ سەرەتا وەڵامی گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ دەدەینەوە، بۆ تۆڵەسەندنەوەی هێرشە نایاسایی و بێ ئەخلاقییەکان بۆ سەر گەلەکەمان و بۆ تۆڵەسەندنەوەی قارەمانانی چالاکیی گوندی باسل، فەرماندە پێشەنگەکان جودی ڕەشۆ، چیچەک کۆبانێ، جودی گابار، ژیان عەفرین و دڵشێر سەرێکانی، چەکەکانیان لە دژی دوژمن بەرز دەکەینەوە."

لە کۆتاییدا گەنجان داوایان لە هەموو ژنان و گەنجان کرد کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و بەشداری ڕیزەکانی ئازادی ببن.

بەیاننامەکەی گەنجان بە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی گەلان" و "تۆڵەسەندنەوە بەڵێنی ئێمەیە" کۆتایی هات.