کۆنگرەی ستار نامەی ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد کۆدەکاتەوە

کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند نامەی ژنان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەکاتەوە، داوای لە هێزە نێونەتەوەییەکان کرد بەرپرسیاربن بەرامبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی جیهانیی ژنان، ئەمڕۆ کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ڕایگەیاند نامەی ژنان بە داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەکاتەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لە پارکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە گەڕەکی ناسڕە لە شاری حەسەکە لەلایەن ئەندامی کۆنگرەی ستار خالدە بوتی خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی هاوپشتی، نامەکان بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆکرانەوە، نامەکان باوەڕی ژنانی هەرێمەکە دەگرنەخۆ بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی، هەروەها بەڵێندانە بە درێژەدان بە ڕێگەی ئازادی ڕێبەر".

ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە نامەکان هەڵگری "هەستی وەفا و خۆشەویستی و دڵسۆزی ژنانی هەرێمەکەیە بۆ ڕێبەرەکەیان".

هەروەها بانگەواز لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان دەکات ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن پەیوەست بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

ڕاگەیاندراوەکە بە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.