لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دادگایەک بۆ پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دادەمەزرێت

مەجلیسی گەلی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، یاسایەکی پەسەند کرد کە لەم دواییانەدا بۆ پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی پێشنیاری دامەزراندنی دادگایەک کرابوو.

مەجلیسی گەلی دیموکراتیکی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆژی سێشەممە (٢٠ی شوبات) یاسای دادگای پاراستنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هەرێمی لە ٩٣ هەمین دانیشتنی خۆیدا پەسەند کرد.

دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی گەل، ئەندامی کانتۆنەکان، ئەندامانی دەستەی بەرفراوانی دامەزراندنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

بەگوێرەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، یاساکە لە بەروارێک کە دیاری کراوە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.