لە بیر و ئەندێشەی عەبدوڵا ئۆجالاندا هیوای بە ئازادی بینی

محەمەد جەمیل لە ساڵی ١٩٨٥ لەگەڵ بزوتنەوەی ئازادی ئاشنا دەبێت، بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک لەدایکبوونێک بۆ خۆی پێناسە دەکات و دەڵێت:"هیوام بۆ ئازادی شین بوو."

محەمەد جەمیل لە ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی کانی کەرکێ، گرکێ لەگێ لەدایک بووە و تا ئێستاش لەو گوندەدا دەژی. محەمەد باوکی گەریلایەکە، لە ساڵی ٢٠١٢دا لە پیرۆزبایەکی گەورە کچەکەی بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە دەکات.

محەمەد جەمیل لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فورات باسی لە سەردەمی ناسینی بزوتنەوەی ئازادیی کورد و بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.

محەمەد وتی:"کاتێک تێکۆشانی ئازادیی کوردمان نەدەناسی، تەنها خەمێکمان هەبوو؛ بۆ ئەوەی دۆخێکی باش دروستبکەین بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی گەل و وڵاتەکەمان بکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"زۆر پارتی سیاسی وەک پێشڤەڕۆ هەبوون کە بەشێوەی گروپی بچووک خۆیان ڕێکخستن کردبوو، بەڵام لە ناوچەکەدا کاریگەر و باڵادەست نەبوون، گەلی کوردیش خاوەن بۆچوونی سیاسی نەبوو، بە گشتی کۆمەڵگەیەکی زۆر هەستیار بوو.  لەگەڵ ئەو حزبانە هیوای ئازادیمان بەدەست نەهێنا. چونکە بۆ ئەوەی گەلی کورد بتوانێت ئازادی خۆی و مافەکانی بەدەست بهێنێت، پێویست بە هەنگاوێکی زۆر بوێرانەتر هەبوو. بەڵام لەم ئاستەدا کار نەکرا بوو.هەر بۆیە نەچوومە ناو ئەم پارتیە سیاسییانەوە، لەبەر ئەوەی هەستی کوردایەتی من بەهێز بوو، هەستی سەربەخۆییم هەبوو، لە ساڵی ١٩٨٥ دوای ئەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆم ناسی، هیوام بە ئازادی دروست بوو. بەم شێوەیە بڕیارمدا بچمە ناو بزوتنەوەی ئازادیی کوردەوە. چونکە بڕیارم دابوو خزمەت بە ئازادی وڵات و گەلەکەم بکەم و پەکەکەیش پێشەنگایەتی ئەم خزمەتەی دەکرد.

لە ساڵی ١٩٨٥ تێکۆشانی ناسیووە

محەمەد باسی لەوە کرد کە پێش هاتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ڕۆژئاوا ئەو تێکۆشانی باکووری کوردستانی بیستبوو و باسی ئەو کاتەی کرد، "ئەوان بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیان بیستبوو، بەڵام لە نزیکەوە نەیانبینیبوو، بۆیە بە هیوا دەمانوت ئایا دەتوانین ڕێبەر ئاپۆ ببینین یان نا.چونکە پێش ئەوەی ڕێبەر بێتە ڕۆژئاوای کوردستان، بزووتنەوەیەکی کوردیمان بیستبوو بە ناوی خوێندکاران لە باکووری کوردستان دژی ستەم سەریهەڵداوە، تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی ژێردەست تێدەکۆشێت، کە بیستمان، هەموومان حەزمان دەکرد بیبینین.

ساڵی ١٩٧٩ کە ڕێبەرتی هاتە ڕۆژئاوای کوردستان، یەکسەر بەشداری کار نەبووم. بیستبووم دەمزانی بەرخۆدان بۆ گەلی کورد دەستی پێکردووە، من لە ساڵی ١٩٨٥دا ئەو بزووتنەوەیەم ناسیبوو. پێش هەموو شتێ حەزم دەکرد ڕێبەرایەتی ببینم، لە نزیکەوە بزووتنەوەکە بناسم. چونکە زۆرێک لە پارتە سیاسییەکان دەیانگوت ئێمە تێکۆشان بۆ کورد دەکەین، بەڵام خزمەتی بەرژەوەندی شەخسی خۆیان دەکرد. هەر بۆیە ویستم ئەم بزووتنەوەیەش لە نزیکەوە بیبینم و بزانم. بەڵام بیرکردنەوەکانی گەیشتە هەموو ماڵێک، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبوو. بەم شێوەیە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆم ناسی."

لە دیمشق چاوی بە ئۆجالان دەکەوێت

محەمەد ڕایدەگەیەنێت کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەوەی بیستوویەتی و ئەوەی بینیویەتی لەبارەی بزوتنەوەی ئازادیی کورددا نەبینیوە و دەڵێت :"دوای ئەوەی بزوتنەوەی ئازادیم ناسی، گەیشتمە ئەو باوەڕەی کە هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان ئەوەی بیستوومە و ئەوە بینیم، هەر بۆیە پەیوەندیم لەگەڵ پەکەکە بەهێز بوو و هیوای گەشەسەندووم نەمرد. شۆڕشگێڕانی پەکەکە کە بە خوێندکار دەمانناسین، دەرگا بە دەرگای ماڵانیان دەدا و سەردانی گەلیان دەکرد.

کاتێک لە ساڵی ١٩٨٥دا بزووتنەوەکەم ناسی، گەیشتمە ئەو باوەڕەی کە ڕێبەرایەتی لە هەموو شوێنێک هەیە. چونکە لە هەموو ماڵێکدا باسی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەکرا، لە هەموو ماڵێکدا وێنەی هەبوو. وا هەستمان دەکرد لەگەڵ ڕێبەرایەتیدا دەژین. هەرچەندە نەمبینی بوو، بەڵام بێ هیچ دوودڵییەک چوومە ناو کارەوە. چونکە دەمانزانی خزمەت بە چی دەکەین. ئێمە لە نێو دوژمندا بە بێ ڕیا کارمان دەکرد، هەموو ئەوانەی گوێیان لە تێکۆشانی ڕێبەرایەتی هەبوو، چالاکانە بەشداری کار بوون.

'هەڕەشەکە نەیدەتوانی ڕێگەی لێبگرێ، بەردەوم ڕووی لە سەرکەوتنبوو'

لەو کاتەدا محەمەد وەک وڵاتپارێک پەیوەندی بە بزوتنەوەی ئازادیی کوردەوە کردووە و دەڵێت:"لەکاتێکدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بووین، بەڵێنمان دووبارە کردەوە کە لەم تێکۆشانە پاشەکشە نەکەین، من وڵاتپارێزێک بووم، ڕۆژانە ٦ کاتژمێر کارم دەکرد، دواتر ناچار بووم دوو هێندە زیاتر کاربکەم. گەل بە چاوێکی پیرۆزەوە سەیری ئەو وڵاتپارێزانەی دەکرد کە سەردانی ڕێبەراێەتیان دەکرد. فشارەکانی ڕژێمی بەعس زۆر زیادی کرد، بەردەام هەڕەشەیان دەکرد، ئێمە هەستمان بەوە کرد تێکۆشانەکەمان بێهودە نییە."

'ڕێبەرایەتی مێهرەبان بوو گرنگی زۆری بەگەل دەدا'

لە کۆتایی قسەکانیدا محەمەد جەمیل ئاماژەی بەوەدا کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرێکی مێهرەبان بوو، و وتی:"ئەگەر ئێمە میراتی ٢٠ ساڵمان نەبووایە، ئەگەر ئامادەکاری بۆ ئازادی، بەرخۆدان و تێکۆشان نەبووایە بەم شێوەیە نەدەگەیشتینە ئەم ئاستە، ئەگەر ئەمڕۆ شۆڕشێک لە ڕۆژئاوا ڕوودەدات، پلان و پڕۆژە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا دەخرێتەڕوو، هەموو لە سایەی ڕێبەر ئاپۆیە. بوونی ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی شکۆمەند و ئازادە بۆ گەلان بەتایبەتی بۆ گەلی کورد، ئەگەر بە باشی لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین و بناسرێت، کەس تووشی سەرلێشێواوی نابێت، چونکە ڕێبەرایەتی نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی تێکۆشانی کردووە و بەردەوامە."