ئەرەن کەسکین: پەیامنێری میزۆپۆتامیا ئەسرا سۆلین گۆشەگیرکراوە

هاوسەرۆکی گشتی ئیهەدە ئەرەن کەسکین لە زیندانی باکرکۆی سەردانی ئەسرا سۆلین دالی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیای کرد.

ڕۆژنامەوان ئەسرا سۆلین دال دوایی ئەوەی لە ٣ی نیساندا دەسبەسەرکرا، بە پاگەندەی "ئەندامێتی ڕێکخستن" دەستگیرکرا.

هاوسەرۆکی گشتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) ئەرەن کەسکین سەردانی زیندانی ژنانی باکرکۆی کرد و لەگەڵ ئەسرا سۆلین دالی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا چاوپێکەوتنی کرد.

کەسکین لە هەژماری تایبەتی خۆی X ئێکسەوە، لەبارەی سەردانەکەیەوە ئەم زانیارییەی بڵاوکردووەتەوە: "لە زیندانی باکرکۆی لەگەڵ هاوڕێم سۆلین دال چاوپێکەوتنم ئەنجمادا. سۆلین بە هۆکاری هەواڵدان لەسەر گۆشەگیری و کوشتنی ژنان دەستگیرکراوە و ئێستاش لە گۆشەگیرییدا ڕاگیراوە. هەم لە ئاسایش و هەم لە کاتی خستنە زینداندا ڕووبەڕووی پشکنین بووەتەوە.