دادگای باڵا سزادانی کۆزاغاچلی و تیمتیکی پەسەندکرد

لقی سێهەمی فەرمانگەی سزادانی دادگای باڵا، سزادانی دە ساڵی بۆ سەرۆکی چەهەدە سەلچوک کۆزاغاچلی و پارێزەر بارکن تیمتیک پەسەندکرد.

لقی سێهەمی فەرمانگەی سزادانی دادگای باڵا، سەبارەت بە دۆزی پارێزەرانی مافناسانی سەردەم (چەهەدە) و نوسینگەی یاسایی گەل (هەهەبە) بڕیاری خۆی ئاشکراکرد.

 دادگا سزادانی سەرۆکی چەهەدە سەلچوک کۆزاغاچلی و پارێزەر بارکن تیمتیکی پەسەندکرد و بڕیاردا بەرامبەر پارێزەرانی تریش کە دادگایی دەکرێن، لێکۆڵینەوەی تێهەڵچوونەوە دەستپێبکرێت.