لە چالاکیەکی وەڵامدانەوەیی یەپەژەدا ٦ داگیرکەر سزادران

شەڕڤانانی یەپەژە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چالاکیەکەی بەرپەرچدانەوەی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٦داگیرکەر کوژران و بنەکەکەشیان سوتێنرا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە دەربارەی ئەم بابەتە ڕاگەیاندراوێکی لەسەر ماڵپەڕیی خۆی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە دەستنیشانکراوە کە لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٤ چالاکیەکی هەڵکوتانەسەری لە دژی بنکەیەکەی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی شێخ ناسری گرێدراوی شاری منبج ئەنجامدراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم زانیاریانە بڵاوکرانەتەوە:

"یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە ٣ی ئاداری ٢٠٢٤دا لە کاتی شەودا لە دژی بنکەیەکی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی شێخ ناسری گرێدراوی شاری منبج چالاکیەکی هەڵکوتانە سەریان ئەنجامداوە و گورزی کوشندەیان لە داگیرکەری تورک داوە.

شەڕڤانانمان بە شێوەیەکی لێزانانە ڕۆشتونەتە سەر بارەگای داگیرکەر؛ لە سەرەتادا بە چەکی مامناوەندی هێرشیان کردە سەر دوژمن. دواتریش لە مەودای ٢٠ مەترەوە بە چەکی تاکەکەسی لە دوژمنیان داوە. شەڕڤانانمان چونە ناو بارگاکەوە و ژمارەیەکی زۆر لە چەک و جبەخانەیان لە ناوبرد و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەکدا گرت.

لە ئەنجامی ئەم چالاکیە کاریگەرەدا ٦ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سزادران. شەڕڤانان تەواوی بارەگا و بنکەکەیان ڕوخاند و سوتاند. دۆشکەیەکی ١٢،٥ لەناوبرد، هەروەها ٢ کڵاشینکۆف، چەکێکی ئاگرین، ئامێرێکی بێتەل، تەلەفۆن و ناسنامەی چەتەکانی تورک دەستیان بەسەرداگیرا. لە ئەنجامی گڕگرتنەکەدا، لە بارەگاکە تەقینەوەیەکی گەورە ڕویدا، بەڵام هیچ زانیارییەکی ڕوون دەربارەی ئەنجامی تەقینەوەکە نەبوو.

دوای چالاکیەکە شەڕڤانانمان کشانەوە

ئەم چالاکیە بۆ یادکردنەوەی فەرماندەکانمان ئەنجامدرا کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکراون. ئێمە هێزێکی تۆڵەکەرەوەین و بە بڕایاردارییەکی بەرزەوە، لە هەنگاوی سەرکەوتنی خۆمان مکوڕین. هیچ هێرشێک لە دژی ژنانی پێشەنگ، وڵات و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنی ڕۆژئاوا بێ وەڵام نامێننەوە."