لە دێرەزۆر بۆ شەهید ڕونی وڵات مەراسیمێکی سەربازی سازکرا

بۆ فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ڕونی وڵات کە لە ٥ی کانوونی یکەمدا شەهید بوو بوو،مەراسیمێکی سەربازی سازکرا.

فەرماندەیەکی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ڕونی وڵات (شێروان حەسەن) کاتێک کە لەسەر ئەرکەکەی بوو لە ٥ی کانوونی یکەم بە هۆی هێرشێکی تیرۆریستی شەهید کرا.

بەپێی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە)، ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر لە بالەخانەی فەرماندەیی ئاکادیمیەکانی سەربازی دێرەزۆر بۆ فەرماندە ڕونی وڵات مەراسیمێکیان سازکردووە. ئەندامانی فەرماندەیی گشتی قەسەدە، شەڕڤانان، فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر و پیاوماقوڵانی ناوچەی دێرەزۆر بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد.

هێزەکانی کۆمانۆسی سەر بە هێزەکانی قەسەدە و دژە تیرۆر و ئاسایشی ناوخۆ بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کرد. دواتر ئەندامی فەرماندەی گشتی هێزەکانی قەسەدە، لۆقمان خەلیل سەبارەت بە تێکۆشانی شەهید ڕۆنی وڵات قسەی کرد و وتی: "هەڤاڵ ڕۆنی بۆ بنیاتنانی سوپایەک بەپێی بنەماکانی نەتەوەی دیموکراتیک، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەل، ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازاد تێکۆشانی دەکرد".

هاوڕێیانی شەهید ڕونی تەرمەکەیان لەسەر شانیان هەڵگرت و بەرەو قامشلۆ بەڕێیان کرد.

 تەرمی فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر ڕۆنی وڵات سبەی لە قامیشلۆ بەخاک دەسپێردرێت.