ڕۆژنامەوان ئالایومات: لێرە بەدوا پێنووسەکانمان ئەمانەتی هەڤاڵانی دەرەوەیە

ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایومات لە زیندانی مەتریس، لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە پەیامێکی نارد "ئەو ئاڵایەی ئاپێ موسا و هرانک دینک و مەتین گۆکتەپەلەر وەرمانگرت، هەردەم هەڵی دەگرین. لێرە بەدوا با پێنووسەکانمان ئەمانەتی هەڤاڵانی دەرەوەمان بێت".

پەیامی ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایومات

ڕۆژنامەوان ئەردۆغان ئالایومات لە ٢٣ ی نیسان لە هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستەسەرکرا و خرایە زیندان، لەڕێگەی پارێزەرەکەیەوە لە زیندانی مەتریس پەیامێکی نارد.

لە پەیامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت دۆسیەکە تەنها بە ئامانجی تاوانبارکردنی ڕۆژنامەوانانە، بەهۆی هەواڵەکانمانەوە دادگایی دەکرێین، نابێت پیشەیەکی گرنگی وەک ڕۆژنامەوانی دادگایی بکرێت، دەڵێت: " ئەو ئاڵایەی ئاپێ موسا و هرانک دینک و مەتین گۆکتەپەلەر وەرمانگرت، هەردەم هەڵی دەگرین. لێرە بەدوا با پێنووسەکانمان ئەمانەتی هەڤاڵانی دەرەوەمان بێت".