سەرۆکی ئای ئێف جی: هێرشی سەر میدیایی کوردی قبوڵنەکراوە.

سەرۆکی ئای ئێف جی دۆمنکوە پرادەلە هێرشەکانی سەر مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی شەرمەزاکرد و وتی: "هێرشەکانی سەر میدیایی کوردی قبوڵنەکراوە و هەرجارەو بە پاساوێک ئەنجام دەدرێت. هەڵوێستی پۆلیس بۆ ترساندی ڕۆژنامەوانانە."

هێرش بۆ سەر چاپەمەنی ئازاد

لە دژی هەڵکوتانە سەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر کە بووە جێگەی ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی نێونەتەوەی. سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەوانانی نێوتەتەوەی (ئای ئێف جی) کە ڕێکخراوێکی گەورەی جیهانی ڕۆژنامەوانییە، دۆمنکوە پرادەلە لەسەر هێرشەی سەر میدیایی کوردی لە ڕیگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ەوە هەڵسەنگاندی کرد.

'بە چاووی تیرۆرستیەوە لە دەزگایی میدیایی دەڕوانن'

پرادەلە هێرشەکانی سەر مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی شەرمەزاکرد و وتی: " لە ڕاستیدا لەم ڕووداوە شۆک بووم. باس لە یاساییبوون و نەبوونی ئەم ڕووداوە ناکەین، بەڵام وەک هەموو جارێک، ئەم جارەش بینیمان وەک پشکنین لەجێگەیەکی تیرۆرستی، پشکنیان لەو ناوەندانەکرد. بۆیە تێدگەین کاتێک پشکنین لە بیانەیەکی چاپەمەنی دەکرێت، پێویستە یاسا ڕێگەیی بەو پشکنینە دابێت. بەڵام ڕووداوێکی لەم شێوەی هەڵکوتانەسەر میدیا کوردییەکان و دەستگرنە سەری کەرەستەکانیان، دەستوەردانێکی لەم جۆرە بەرامبەر ڕۆژنامەوانان هیچ کاتێک جێگەیی قبوڵکردن نیە."

پشتگیریی لە ڕۆژنامەوانانی کوردی دەکەین

سەرۆکی ئای ئێف جی دۆمنکوە پرادەلە هێرشکردنە سەر میدیایی کوردی یەکەم جارنیە و باسی لە هەڵوێستی فەرەنساکرد بەرامبەر بە میدیایی کوردی و وتی: "بەداخەوە ئەمە جاریی یەکەم نیە ئەم ڕووداوە ڕوودەدات لەدژی ڕۆژنامەوانی کوردی و میدیایی کوردی هەوڵدەدات سەرکوتی بکات. بەداخەوە لەماوەی ئەم چەندساڵەدا لە فەرەنسا بەتایبەت دوای کوشتنی ٣ ژنە نوێنەری کورد بەشێوەیەکی دڕندانە کورژان، کە ئەمەش هەر لە چوارچێوەی سەرکوتەکانی فەرەنسادایە. کۆمڵکوژییەکانی ساڵی پار و ئەنجامدانی لێپرسینەوەی زۆر خاو و لەسەرخۆ، نمونەیەکی تریی ئەم هەڵوێستانەی فەرەنسایە. ساڵی ٢٠١٧ لەگەڵ کۆمەڵە کوردییەکاندابووم لە دژی ڕاگرتنی وەشانیی تەلەفیزیۆنییە کوردییەکانمان شەرمەزارکرد. توانیمان ئەم دۆزە بەسەرکەوتن کۆتایی پێبهێنین. بۆیە  بۆ ئەم دۆسیەش پێویستە پێکەوە کاربکەین.

بە گوێرەیی قسەیی بەرپرسانی بەلجیکی، هێرشکردنە سەر میدیا کورییەکان لەسەر داوای پۆلیسی فەرەنسا بووە. هێشتا ئەم قسەیەم بۆ پشتڕاست نەبووەتەوە، بۆیە لە حاڵی حازردا قانوونی بەلجیکا زانیارییەکان دەپارێزێت. بۆ ئەنجام وەرگرتنێک و دژ وەستانەوە لەبەرامبەر کاربەدەستان و لێپرسینەوە لێیان دەتوانرێت سەردانی یاسا بکرێت. ئێمە لێرەین. بەڕاستی ڕۆژنامەوانانی کورد زۆر بوێرن. سڵاوی گەرم لەو بوێرییەیان دەکەین و پێیان دەڵێین پشتگیرتانیین."