لە دەیرەزۆر ٢ کەس دەستگیر کران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەیرەزۆر 2 کەسی چەکداریان بەهۆی ئەوەی لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی دیمەشق پێوەندیان هەیە و هەوڵی ئاژاوەگێڕیان دەدا، دەستگیرکرد.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی گروپێک ئەنجامداوە کە دەیانویست لە دەیرەزۆر ئاژاوەگێری بکەن و لە ئەنجامدا ٢ کەسیان دەستگیرکردووە.

جێگای ئاماژەیە، دەست بەسەر چەکی دەستگیرکراوەکاندا گیراوە.