لە هەرێمی فورات ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

لە هەرێمی فورات بەبۆنەی ٢٧ ی تشرینی دووەم، ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە، بەبەشداری هەزاران کەس ئاهەنگێکی مەزن بەڕێوەچوو.

هەزاران دانیشتووی هەرێمی فورات بۆ پیرۆزکردنی ٢٧ ی تشرینی دووەم، ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئاهەنگێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید بە ئامادەبوونی دانیشتووانی هەرێمی فورات و ئەندامانی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی ئازادی دەستی پێ کرد، هاوسەرۆکی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی سیرین بەهیە ئەلعەلی قسەی کرد و ڕایگەیاند، ٢٧ ی تشرینی دووەم بۆ ئەوان ڕۆژی ژیانەوە و هەبوونە.

"لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەلی کورد، پلانەکانی قڕکردن شکستی هێناوە"

بەهیە ڕایگەیاند، گەلی کورد لەسایەی دامەزراندنی پەکەکە لە تاریکی دەرهاتووە و تێکۆشانی ئازادی دەکات، گوتی: "بەتایبەت نەتەوەی کورد ڕوونەڕووی هەر جۆرە قڕکردن و سیاسەتێکی پاکتاوکردن بۆتەوە. بەڵام بە تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی نوێ بۆ ئێمە پێکهات. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەرکوتکردنی ڕامان و تێکۆشانی ئازادی، پەنا بۆ هەموو ڕێگەیەک دەبات. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ یەکێکە لەو پلان و ڕێبازانە. لە ئەنجامی ئیرادە و بەرخۆدانی گەلی کورد، هەموو پلان و سیاسەتەکانی قڕکەر شکستی هێناوە".

پاشان بەرپرسێکی هەرێمەکە، ئەحمەد دابان، گوتی: "پەکەکە بە شەش کەسەوە پارتەکەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ خاوەنی ملیۆنان کەسە. لەپێناو ئەم دۆزەدا هەزاران تێکۆشەر گیانی خۆیدا فیدا کردووە و بوونەتە سیمبولی بەرخۆدان".

دابان ناڕەزایەتی بەرامبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و گوتی، پێویستە تەواوی گەلی کوردی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی گۆشەگیری هەڵوێست پیشان بدەن.

پاشان ئاهەنگەکە بە گۆرانییەکانی گرووپی چاند و هونەری هیلالی زێڕین و بەستی هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.