لە هێرشێ چەتەکانی داعشدا ٢٨ ملیشیایی شام کوژرا

بە گوێرەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا (SOHR) لە هێرشی چەتەکانی داعش لە بەرامبەر پاسێکی سەربازی لە حومس و بنکەیەکی نزیک لە سنوری عێراق بەلایەنی کەمەوە ٢٨ سەرباز و میلیشیایی شام کوژران.

بە گوێرەی ئاماری چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا (SOHR) لە ڕۆژی هەینی ئاشکراکراوە؛ چەتەکانی داعش لە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی شامدا دوو هێرشی پێکهێناوە و لە ئەنجامدا ٢٨ سەربازی شام و ملیشیایی لایەنگری حکومەت کوژراون.

هێرشی یەکەم لە ئێوارەی پێنج شەممە، داعش لە بەرامبەر پاسێکی سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی حومس ئەنجامیداوە و ٢٢ سەرباز و ئەندامی گروپێکی لایەنگیری حکومەت کوژراوە.

هەروەها هێرشی دووەمی چەتەکانی داعش لە نزیک سنوری عێراق لە دژی بنگەیەک لە نزیک بووکەمالدا ئەنجامیداوە و ٦ سەربازی شامی کوشتوە و ٢ سەربازیش بریندابوون.

هەر بە گوێرەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا (SOHR) لە کۆتایی مانگی ئاداردا دوای ئەوەی چەتەکانی داعش لە کەمینێکدا ٨ سەربازی سوریا دەستگیردەکەن، ئەوانیشی کووشتووە.