لە جەندریسە یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاری تر دروست دەکرێت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی جەندریسە یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاریی نوێ دروست دەکرێت.

یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاری

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری ڕێکخراوی ویفاق و پشتیوانی ڕێکخراوە فەڵەستینیەکان، لە ناوچەی جەندریسە یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاریی نوێ  بۆ خێزانی چەتەکان دروست دەکەن.

سەرچاوە هەرێمییەکان جەخت دەکەنەوە، تا ئێستە ٨٤ یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاریی، مزگەوتێک و قوتابخانەیەک و پارکێک دروستکراوە. ٤٢ خێزانی چەتەکان لەو یەکانە نیشتەجێ بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک تا ئێستە لەڕێگەی ڕێکخراوەکانی قەتەر و کوەیت و فەڵەستینەوە لە دەوروبەری عەفرین لە نزیکەی ٣٨ هەرێم، یەکەی نیشتەجێبوونی داگیرکاریی دروستکردووە.