لە کۆبانێ مەراسیمێکی جەماوەری بۆ شەهیدان سازکرا

بە ئامادەبوونی سەدان کەس، لە کانتۆنی فورات بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە تەرمی شەهید نودەم وان بە خاک سپێردرا. لە مەراسیمەکەدا یادی شەهید ڕزگار چاوڕەش کرایەوە.

بۆ بەخاک سپاردنی تەرمی شەهیدی یەپەژە، شەهید نودەم وان (سیکینە کایە) کە بە نەخۆشی شەهیدبوو، بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە گەلی کانتۆنی فورات، لایەن و دەزگاکانی گرێدراوی کانتۆن، بە ڕێپێوانێک بەرەوە گۆڕستانی شەهید دیجلە بەڕێکەوتن. دواتر بە مەراسیمێکی بەرفراوان تەرمی شەهید نودەم بەخاک سپێردرا.

هەر لەو مەراسیمەدا شەهیدی گەریلا ڕزگار چاوڕەش (ڕۆنیجان حەمۆ) کە لە ١٢ی کانووندا، لە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیەکەی هەرێمەکانی پارستنی مەدیاشەهید بوو، یادی بەرزڕاگیرا.

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیان و یادی شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستپێکرد. پاشان بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)ی کانتۆنی فورات، سارا خەلیل قسەیکرد و وتی: "کاتێک هەڤاڵ نۆدەم بە ڕاستینەی ڕێبەر ئاپۆ ئاشنا بوو، بە بێ دوودڵی بەشداری ناو تێکۆشان بوو. لە چیاکانی ئازادی خاوەنی تێکۆشان و بەرخۆدان بوو. لە شەڕی کۆبانیشدا خەبات وتێکۆشانێکی گەوەری ئەنجامدا. کاتێک بریندار دەبێت، خۆبەدەستەوەدانی قبوڵنەکرد، دەڵیت کۆبانێ دڵی کوردستانە، گەر کۆبانێ بکەوێت، هەموو جێگەیەک لەدەست دەدین، لەسەر ئەم بنەمایە هەتا شەهیدبوونی، خەبات و تێکۆشانی کرد".

ئەندامی بزوتنەوەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەحمەد بۆزی، ئەوەی دیاریکرد کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەرچاویی هەموو دنیاوە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات و وتی: "دەبێت هەموو کاتێک خاوەنداری لە شەهیدەکانمان بکەین. کاتێک خاوەنداری لە شەهیدەکانمان دەکەین، ئەو کاتە ژیانی ئازاد بە دەست دەخەین. دەوڵەتی تورک بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرش دەکات. ژێرخانەکان دەکات ئامانج. بەڵام هەموو جیهان لە بەر بەرژەوەندییەکانینان خۆیان کەڕ و کوێرکردوە لە ئاست ئەو هێرشانە. هێزی ئێمە هێزی گەلە، دەبێت بۆ خاوەنداری لە خاکی خۆمان خەبات بکەین".

دواتر ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشم و هەڵ هەڵە لێدانەوە، بەخاک سپێردرا.