لە شێخمەقسوود بۆ شەهید هەمزە رێورەسمێکی گەورەی جەماوەری سازکرا

تەرمی هەمزە کۆبانێ کە لە گەڕەکی شێخمەقسوودی حەلەب، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا کە لەلایەن میتی تورکەوە ئەنجامدرا، شەهید بوو، بە رێورەسمێکی گەورو بۆ کۆبانێ بەڕێکرا.

٢٤ی شوبات لە هەرێمی شیقەیفی باکوری گەڕەکی شێخمەقسوودی حەلەب، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێڵێکدا کە لەلایەن میتی تورکەوە ئەنجامدرابوو، هەمزە کۆبانێ ئەندامی کۆمیتەی ئابوری شەهید بوو.

بە هەزاران دانیشتوانی گەڕەکی شێخمەقسوود و ئەشرەفیە لە بەردەم نەخۆشخانەی شەهید خالید فەجر کۆبونەوە و تەرمی شەهید هەمزەیان وەرگرت. دواتر روویان لە گۆڕەپانی شەهیدان لە رۆژئاوای شێخمەقسوود کرد و بەشداریان لە رێورەسمی رەوانەکردنی تەرمی شەهید کرد.

لە رێورەسمەکەدا، مەراسیمێکی سەربازی لەلایەن یەپەگە و یەپەژەوە پێشکەش کرا و دواتر بەرژین محەمەد ئەندامی کۆمیتەی ئابوری، شەڕڤان عەفرین فەرماندەی یەپەگە لە حەلەب و سەڵاح ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئابوری حەلەب قسەیان کرد.

شەڕڤان عەفرین فەرماندەی یەپەگە قسەی کرد و هێرشی بەرامبەر شەهید هەمزەی وەک پیلانگێری میتی تورک، روسیا و حکومەتی دیمەشق لەدژی گەلی کورد بەناوکرد.

شەڕڤان بەڵێنیدا کە تۆڵە لە خائینەکان دکەنەوە کە بوونە هۆی شەهیدبوونی هەمزە کۆبانێ.

شەڕڤان ئاماژەی بە گرنگی یەکگرتنی هێزی سەربازی و کۆمەڵایەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکان کرد.

سەڵاح ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ئابوری گەڕەکی شێخمەقسود و ئەشرەفیەش وتی، " شەهید هەمزە لە دۆخی بومەلەرزەدا بۆ هەموو دانیشتووان کاری دەکرد.

سەڵاح باسی ئەوەی کرد کە لە دۆخی سەختی هەرێمەکەدا، هاوڵاتیان مۆڕاڵیان لە شەهید هەمزە وەردەگرت.

دوای قسەکردن، دروشمی دڵسۆزی لەگەڵ شەهیدان و بەرزکردنەوەی تێکۆشان وترانەوە.

گەل تەرمی شەهید هەمزە کۆبانێ تاوەکو دەروازەی جزیر هەڵگرت بۆ ئەوەی بۆ کۆبانێ رەوانەی بکەن.

تەرمی شەهید هەمزە کۆبانێ لە گۆڕستانی شەهیدانی کۆبانێ بەخاکدەسپێردرێت."

ف.ق