لە سرین رێپێوان لە پێناو ئازادیی رێبەری گەلی کورد بەڕێوەچوو

بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج، دانیشتوانی سرینی کانتۆنی فورات لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیان ئەنجامدا.

بەپێشەنگایەتی یەکێتیی ژنانی گەنج لە کانتۆنی فورات، دانیشتوانی ناوچەی سرینی سەر بە کۆبانێ لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رژانە گۆڕەپانەکان.

لە رێپێوانەکەدا کە بە دروشمی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجامدرا، وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پلاکارد کە لە سەری نوسرابوو "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" بەرزکرانەوە. هەروەها بێ وچان دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.

رێپێوانەکە لە پردی سرین دەستیپێکرد  ولە بەر بینای شارەوانی گۆڕدرا بۆ گردبوونەوە.

لەوێ وتەبێژی یەکێتیی ژنانی گەنج نەدا شاهین قسەی کرد و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد. نەدا شاهین وتی، "ئمە تا سەر لە سەر ئەندێشە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەبین. ئێمە تێکۆشان درێژە پێدەدەین تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین".

گردبوونەوەکە بە دروشمەکانی ئازادی جەستەیی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتاییهات.

هـ . ب