لە تەبقا و شەهبا هێرشی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی شەرمەزارکرا

بە بەشداری سەدان گەنج لە تەبقا رێپێوانێک لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی گەریلاکانی ئازادی ئەنجامدرا. لە شەهباش لە رێگەی بەڵگە فیلمێکەوە یادی ئەو گەریلایانەی کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون کرایەوە.

تەبقا

بە بەشداری سەدان ئەندامی گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی گەنج لە ناوچەی جرنیا هێرش و چەکی قەدەغەکراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بەرانبەر بە گەریلا بەکاری دەهێنێت بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.

گەنجان لە رێپێوانەکەدا پانکارتی 'تۆڵە' و پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و وێنەی ئەو گەریلایانەی کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون بەرز کردەوە.

گەنجان بێوەستان دروشمیان بۆ پشتگیری لە گەریلا و شەرمەزارکردنی داگیرکەران وتەوە.

شەهبا

بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر لە شەهبا لەبارەی بەرخۆددانی گەریلا کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون، بەڵگە فیلمێک پیشاندرا.

ف.ق