لەهێرشێکی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قامیشلۆ دوو کەس برینداربوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر فەرمانگەی ئاوی قامیشلۆی بۆردومان کرد، لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.

فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر فەرماندیە ئاوی قامیشلۆی لە بەشی رۆژهەڵاتی شارەکە بۆردومان کرد. لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا دوو کەس برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ٢٣ی کانونی یەکەمەوە هێرشە ئاسمانیەکانی خۆی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە، لە ئەنجامدا ١٠ کەس شەهیدبوون و بە دەیان کەسیش برینداربوون.

هـ . ب