"نەتەوەی دیموکراتیک پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە و یەکگرتووە"

دوکتۆرای زانستی سیاسی فەرناز عەتیە ڕایگەیاند، نەتەوەی دیموکراتیک پڕۆژەیەکی هەمەلایەنە و یەکگرتووە کە لەلایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش کراوە.

دکتۆرای زانستە سیاسییەکان فەرناز عەتییە، لەسەر پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان، هەڵسەنگاندی بۆ ئاژانسی فورات کرد.

فەرناز عەتییە وتی:" کاتێک لە ڕوانگەی سیاسییەوە سەیری پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک دەکەین، دەبینین بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان داوای نەتەوەیەکی دیموکراتیک دەکات و ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەو دەیەوێت پرەنسیپی هاوڵاتیبوون بەهێز بێت و پێویستە کۆمەڵایەتی بوون پێش بکەوێت و پەیماننامەی نێوان هاووڵاتی و دەسەڵاتداریی نەتەوەی دیموکراتیک یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا هەبێت، کە هەریەکەیان مافی ئەوەیان هەیە بە شێوەیەکی شەرعی بژین و پێکەوەژیانی هاوبەش لە نێوانیاندا ببێت."

لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"با لەبیرمان نەچێت کە دیارترین مۆدێل بۆ جێبەجێکردنی ئەم بیرۆکەیە مۆدێلی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە، مۆدێلەکە لەسەر بنەمای بیرۆکەی نەتەوەی دیمۆکراتیک، مۆدێلەکە لەسەر بنەمای ئازادی و یەکسانی دامەزراوە. لە ئایین و ئایینزا و پێکهاتەی نەتەوەیی جیاواز  پێکهاتووە."

فەرناز عەیتیە وتی:"ئەگەر پەرە بە بیرۆکەکانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بدەین، دەبینین کە باسی ناناوەندیبوونی ئابووری لە شارەوانییەکان کردووە و ئەمەش یەکێکە لە پێکهاتە گرنگەکانی بەڕێوەبەرییە. لەبەر ئەوە تیشک دەخاتە سەرپێویستی ئازادی، یەکسانی و پێویستی دیموکراسی و توانای بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا."

سەبارەت بە پرسی ژنان، فەرناز عەتیە ڕایگەیاند، لە بیرۆکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەکردن لەسەر پرسی ژن و ڕۆڵەکانی بەگرنگ دەبینێ، هەروەها چەمکی کۆیلایەتی بە هەموو شێوەیەک ڕەتکردووتەوە، بەتایبەتی کۆیلایەتییەک کە بەسەر ژناندا سەپێنراوە.

فەرناز عەتیە وتی:"عەبدوڵا ئۆجەلان چەمکی ئازادی نوێکردەوە و زانستی (ژنولۆژی) دروستکرد، ئەم زانستە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ژنان لەگەڵ ئابووری، کۆمەڵگا و کاری کۆمەڵایەتی هەڵسەنگاندن دەکات. ئەمە پڕۆژەیەکی ڕاستەقینەیە. لە ئەنجامدا دەبێت بە باشی لێی تێبگەین، پێویستە لە وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوی بکەینەوە."