پارێزەر بیلمەز: وەزارەتی داد یەکسەر درۆ دەکات!

ئیبراهیم بیلمەز، لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسای سەدە، ڕایگەیاند، وەزارەتی داد گاڵتە بە کۆمەڵگا دەکات و وتی: "وەزارەت درۆ دەکات، ئەگەر گۆشەگیری نییە، با ڕوونی بکەنەوە کە پارێزەران چەند جار کۆبوونەتەوە"

ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرنەگیراوە. لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا، پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ داوایان لە سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی توێژینەوەی مافی مرۆڤی پەرلەمان کرد بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان، و دوای ساڵێک بەڕێوبەرایەتی گشتی وەزارەتی داد وەڵامی داواکارییەکەی دایەوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ئیمرالی هیچ گۆشەگیرییەک نییە. سەبارەت بەو پرسە، ئیبراهیم بیلمەز، یەکێک لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و ڕایگەیاند کە وەزارەتی داد درۆ دەکات.

"ئەگەر گۆشەگیری نییە، ئەوا ئەوە ڕوون بکەنەوە کە پارێزەران چەند جار کۆبوونەتەوە"

بیلمەز ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی داد بە وەڵامی ٤٠نوێنەری دەم پارتی دەڵێت 'گۆشەگیری نییە'، بەمشێوە گاڵتەیان بە ئەوان و کۆمەڵگا کرد و وتی، "بەڕێوەبەرایەتی گشتی زیندانەکانی وەزارەتی داد یەکسەر درۆ دەکات."

بیلمەز ڕایگەیاند کە ئەم پراکتیزە پەیوەندی بە شێوازی حوکمڕانی حکومەتی ئاکەپەوە هەیە و بیری هێنایەوە کە حکومەت درۆکردنی کردووە بە سیاسەت. هەروەها ڕوونیکردەوە کە ماوەی ٢٠ ساڵە حکومەت بە درۆ وڵات بەڕێوەدەبات و دەڵێت "کاتێک هەزار جار درۆیەک دەکەیت کۆمەڵگا باوەڕت پێدەکات، ئەوان بەم شێوازە سیاسەت دەکەن و بەداخەوە ئەنجامیش بەدەستدەهێنن. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە وەڵامی ئەم درۆیانە دەدەینەوە، هەمیشە لە لێدوانەکانماندا ئاماژە بەوە دەکەین ئەگەر وەزارەتی داد بانگەشەی ئەوە بکات کە گۆشەگیری لە ئیمرالیدا نییە، با ڕوونی بکەنەوە کە چەند جار لەگەڵ پارێزەران کۆبوونەوە ئەنجامدراوە.

'ناتوانین هیچ هەواڵێکمان دەست بکەوێت، ئەم دۆخە زیاتر لە گۆشەگیرییە!"

بیلمەز ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان وەک پارێزەر بەزەحمەت توانیویانە بزانن کە سزای موەکیلەکەیان وەیسی ئاکتاش کە لە ئیمرالی دەستبەسەرە، درێژکراوەتەوە و هیچ هەواڵێکیان لە موەکیلەکانیانەوە پێنەگەیشتووە و وتی: "ئاکتاش کە سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرابوو، دەبوو بەپێی یاسا دوای ٣٠ ساڵ ڕاگرتنی ئازاد بکرێت، نزیکەی 2 هەفتە پێش ئێستا 30 ساڵی تەواوکردووە، بەڵام ئازاد نەکرا. بە بڕیاری دەستەی کارگێڕی و چاودێری زیندان سزای زیندانی بۆ ساڵێکی دیکە درێژکراوەتەوە. ئێمە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زۆر زەحمەت لەگەڵ ئیدارەی زیندان ئاگادارکراینەوە. وادیارە بڕیاری درێژکردنەوەی سزاکە هاوتەریبە لەگەڵ درێژەدان بە سیاسەتی گۆشەگیری سەبارەت بە دۆخی زیندانیان لە ئیمرالی. هەوڵێکە بۆ ڕێگریکردن لە وەرگرتنی هەرجۆرە زانیارییەک لەسەر بەڕێز ئۆجالان. "ئەم دۆخە لە گۆشەگیری تێدەپەڕێت و حکومەت دەیەوێت درێژە بەم دۆخە بدات."

'سزای دیسپلینی شێوازێکە بۆ شاردنەوەی گۆشەگیری'

بیلمەز ڕایگەیاند دەرکەوتووە کە موەکیلەکانی سزای ٣ مانگی دیکەی سزای دیسپلینیان بەسەردا سەپێنراوە ئەویش ڕێک پێش ڕاگەیاندنی "گۆشەگیری بوونی نییە"ی وەزارەتی داد. جەختی لەوەشکردەوە کە ئەم کردەوە دیسپلینییە سیستماتیکیانە بوونەتە ڕێگەیەک بۆ شاردنەوەی گۆشەگیری و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی لەسەری نادرێت. بیلمەز وتی: "ئەوان بەردەوام ئەم کارە دەکەن ئاماژەی بەوەشکرد کە هەر ٣ مانگ جارێک بە سزای دیسپلین و هەر ٦ مانگ جارێک بە بڕیاری دادوەری ڕێگریی لە دیدارەکان دەکرێت. هیچ کام لەو بڕیارانە یاسایی نین. بەڵام ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هیچ گۆشەگیرییەک لە ئیمرالیدا نییە، سەرەڕای ئەم قەدەغەکردنی سەردانانە، گاڵتەکردنە و هەم بێڕێزیکردنە بە ئێمەی پارێزەران و هەم بە گەلەکەمان."

"ئەوان نایانەوێت هیچ دەنگێک لە ئیمرالییەوە ببیسرێت، چونکە دەنگی چارەسەری لەوێوە دێت!"

بیلمەز جەختیکردەوە کە دەیانەوێت بەم سزا نایاساییانە کە پێی دەوترێت دیسپلین، گۆشەگیری بە ڕاستی پێچەوانە بکەنەوە، جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمە هەوڵێکی بێهودەیە و قەد ئەم گۆشەگیرییە قبوڵ ناکەن و لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە ناڕەزایەتیەکانمان ڕادەگەیەنین. چونکە دیارە ئەوان دەیانەوێت دەنگی موەکیلەکەمان بەڕێز ئۆجالان نگاتە دنیای دەرەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، موەکیلەکەیان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنیدا لەگەڵ براکەی کە پچڕابوو، پێداگری لەسەر ئەوەی کردبوو کە دەیەوێت لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆببێتەوە. دەمێکە بەم شێوەیە بووە، وەک ئەوەی پرسی کورد بوونی نەبێت مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ئەوان دەیانەوێت بە سیاسەتی توندوتیژی پرسی کورد چارەسەر بکەن و هەر بەو هۆیەشەوە بەڕێز ئۆجالان گۆشەگیر دەکەن. ئەمە زۆر ڕوونە! ئەوان نایانەوێت دەنگێک لە ئیمرالیەوە ببیسترێت، چونکە دەنگی چارەسەر لەوێوە دێت، دەوڵەتیش ئەمەی ناوێت."

"تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، ناتوانین باسی نەرمکردنەوە بکەین!"

بیلمەز بە ئاماژەدان بەوەی کە درۆکردنی گشتی حکومەت سەبارەت بە گۆشەگیریی ئیمرالی ئەوەش نیشان دەدات کە پێویستە ئەم دۆخە چەندە بە جددی وەربگیرێت، هەروەها ئاماژەی بەوەدا: "دەبێت بەرامبەر بە گۆشەگیری و ئەو درۆانەی لەسەری بنیات نراون هەڵوێستێکی پتەومان هەبێت". بیلمەز بەبیری هێنایەوە دەبێت هەموو کەسێک و ئەوانەی خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن ناودەبەن، بەرامبەر بە گۆشەگیریی ئیمرالی هەڵوێستیان هەبێت و هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئەمە نەکرێت، درۆی حکومەت و گۆشەگیریی شەرعییەتی پێدەدرێت. بیلمەز جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەمڕۆ "نەرمبوونێک ڕووبدات، تەنیا بە چارەسەرکردنی پرسی کورد و کۆتایی هاتن بە گۆشەگیریی ئیمرالی دێتە پێشەوە و ئەگەر حکومەت بیهەوێت بەرەو دیموکراسی بڕوات، دەبێت گۆشەگیری بەردەوام نەبێت و پرسی کورد چارەسەر بکرێت."

"دەبێت ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی گۆشەگیری بخاتە بەرنامەی کاری خۆیەوە!"

چونکە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و نەرمکردنەوە هیچ سوودێکی بۆ کۆمەڵگای تورکیا نابێت، مەگەر پرسی کورد چارەسەر بکرێت. بۆیە ئەوانەی دەڵێن گۆشەگیری یان کێشەی چارەسەرنەکراوی کورد پەیوەندی بە ئێمەوە نییە یان کاریگەری لەسەر ئێمە نییە، دەبێ ئیتر زۆر بەباشی فێربووبن چونکە ئەم دؤخەکاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە. ئەگەر بڕیارە لەم وڵاتەدا نەرمبوونێکی ڕاستەقینە ڕووبدات، ئەگەر بیانەوێت پرۆسەی دیالۆگ لەکاردا بێت، پرسی کورد و گۆشەگیرییش دەبێت لە کارنامەی دەوڵەتدا بگونجێت. بە تایبەتی لە ڕوانگەی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکییەوە مەبەستمە. نابێت وەک ئەوەی هیچ شتێک بوونی نەبێت مامەڵە بکەن.