پەرەوەردەی ئەسپسواری لە ڕەقە

دوای ئازادکردنی ڕەقە لە دەستی چەتەکانی داعش، یانەی ئەسپسواری فیروسیە لە ساڵی ٢٠٢١دا نۆژەنکرایەوە و لە ئێستادا ١٥٠ ئەسپی لەخۆگرتووە. وە پەروەردەی ئەسپسواری بۆ کەسانی تەمەن ١٠ بۆ ٤٥ ساڵی ئەنجام دەدات.

لەبەرئەوەی شاری ڕەقە لە ئەنجامی داگیرکاری و شەڕدا وێران بووە، فێرخواز و حەزخوازانی ئەسپی ڕەسەنی عەرەبی، لە یانەی فیروسیەیی شارەی ڕەقەی ئازادکراو کۆدەبنەوە. لە هەمانکاتدا لە لایەن پسپۆڕانی ڕاهێنانی ئەسپسوارییەوە پەروەردە دەکرێن، بۆ ئامادەبوونیان لە پێشبڕکێیەکانی ئەسپسواری کە ناو بە ناو ئەنجام دەدرێت.

یانە ئەسپسوارییەکان لە دوای داگیرکارییەکانی چەتەکانی داعش بە تەواوی خاپورکران، دوای ئازادکردنی ڕەقە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا ئەو کەسانەی حەزی ئەسپسوارییان هەبوو، دەستیانکردوە بە وەرزشی ئەسپسواری. بەو مەبەستەوە یانەی ئەسپسواری فیرسیە بە هاوکاری کۆمیتەی گەنجان و وەرزشەوە لە ساڵی ٢٠٢١دا نۆژەنکرایەوە.

گەورەترین یانەی ئەسپسوارییە

سەرپەرشتیاری یانەی ئەسپسواری فیروسیەیی ڕەقە محمەد حەسەن ئاماژەی بەوەدا یانەکەیان گەورەترین یانەی ئەسپسوارییە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و وتی: "لە یانەکەماندا ١٥٠ ئەسپی ڕەسەن و ٣٠ پسپۆری پەرەوەردەش هەیە. هەموو ساڵیک پێشبرکێ بۆ ٤٠٠ ئەسپسوار لە سوریادا ئەنجام دەدرێت. پەرەوردەی ئەسپسواری بۆ فێرخوازانە ئەنجام دەدرێت کە تەمەنیان لە نێوان ١٠بۆ ٤٥ ساڵیدایە، بۆ پێشبرکێی ئەمساڵی ئەسپسواری ١٥ ئەسپمان ئامادەکردوە".

چاودێریکردنی ئەسپەکان گرنگە

دەربارەی بەخێوکردنی ئەسپ محمەد حەسەن وتی: " چاودێریکردنی تەندروستانەی ئەسپ زۆرگرنگە، دەبێت موەکانیان بشۆرێت، لە کاتی خۆیدا کوتانی دەرزی بۆ بکرێت، لە ڕووی ڕێکخستن و پێدانی خواردنەوە دەبێت زۆر بە بەرنامە بۆیان ئامادەبکرێت چونکە بە بەرنامەیەکی تەندروست ئاستی وزەیی ئەسپەکان دەپارێزرێت".

ئامادەن بۆ پێشبركێ

حەسەن ئاماژەی بەوەدا لە هەموو ڕویەکەوە ئامادەن بۆ ئەوەی بەشداری پاڵەوانێتی ئەسپسواری لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن و وتی: "ئەوانەی دەخوازن کاتەکانیان بە ئەسپسوارییەوە بەسەربەرن، تێکەڵی سروشت ببن و فێری وەرزشی ئەسپسواری ببن، ئەوە دەتوانن بەشداربن لە یانەی ئەسپسواری فیروسیە. لە ڕێگەی ڕا‌هێنەرەکانمانەوە دەتوانن باشتر فێری تەکنیکەکانی ئەسپسواری ببن".