پەیەدە و کۆنگرەی ستار بە هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن

پەیەدە و کۆنگرەی ستار بڕیاریاندا بە هاوپەیمانیەوە بەشداری هەڵبژاردنەکانی شارەوانی بکەن. بانگەوازییان لەگەل کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن.

پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و کۆنگرەی ستاری حەسەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایانکرد کە بەیەک لیستی هاوبەش بەشداری هەڵبژاردنی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی دەکەن.

هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵەح موسلیم و وتەبێژی کۆنگرەی ستار ڕیحان لۆقۆ بەیاننامەیەکیان لە بینای پەیەدە لە گەڕەکی کەبابەی حەسەکە خوێندەوە.

بە گوێرەی بەیاننامەکە، پەیەدە و کۆنگرەی ستار دوای گفتوگۆی زۆر بە ڕێکەوتن لەسەر هەڵبژاردنی کاندیەکان و لیستێکی هاوبەش بۆ دامەزراندی شارەوانییەکی دیموکراتیک بەشداری هەڵبژاردنەکانی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانیەکان دەبن.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد لەگەڵ هێرشەکانی لە دژی هەرێمەکان، ئەنجامدانی  هەڵبژاردنەکان، جەختکردنەوەی گەل بۆ بەدەستخستنی سیستەمی دیموکراتیک، ئیرادەی گەل ڕوون دەکاتەوە.

هەورەها ئاماژە بەوەکراوە پێکهێنانی هاوپەیمانی نێوان کۆنگرەی ستار و پەیەدە یەکەمین مۆدێلە لە هەرێمەکەدا ئەنجام دەدرێت.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوەکرا؛ دەرگا کراوەیە بۆ هەموو کەسێک کە ویستی بەشداریکردنی هاوپەیمانێتێکە ببێت و بانگەوازی لە هەموو کەسێککرا بە جۆشەوە بەشداری هەڵبژاردنەکان ببن.