قەسەدە ناسنامەی ٤ شەهیدی ڕاگەیاند

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی قەسەدە، ناسنامەی ٤ شەهیدی ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی ٤ شەڕڤانی ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"ڕژێمی سوریا لەڕێگەی چەتەکانییەوە هەوڵدەدات ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکانمان بەکاربهێنێت، بەتایبەت لە دەیرەزۆر. لێرەوە، هەوڵدەدەن بێنە نێو دەیرەزۆر و تاوان دژی هێزەکانمان ئەنجام بدەن و ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکە تێکبدەن.

ئەو دەمەی چەتەکان ویستیان دزە بکەنە نێو هەرێمەکەوە، هێزەکانمان بەرپەرچیان دانەوە و ٣ شەڕڤانمان شەهید بوون. بە ناوەکانی محەمەد ئەلبەدەوی/دەحام فەواز ئەلحمێدان، عوسمان/موەفەق خالد ئەلدریس، عەلا تەبقە/ هەیکەل ئەحمەد ئەلحەمادی. هاوڕێمان عەگید سەرێکانی/عەبدولجەلیل عەبدولموتەڵیب ئەلمحەمەد ئەلعیسا، لە شارۆچکەی زرگان بە ڕووداوێک شەهید بوو.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هەر چوار شەهید دەکەین و بەڵێن دەدەین، هاوڕێکانیان وڵاتێکی ئارام و ئاشتیانە پێک بهێنن.

زانیاری زیاتر دەربارەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: محەمەد ئەلبەدەوی

ناو و پاشناو: دەحام فەواز ئەلحمێدان

ناوی دایک: مەنسیە

ناوی باوک: فەواز

شوێن و کاتی لەدایکبوون: حومس-ئەلسبیل/ ٢٠٠١

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر-هەجین-شەعفە / ١٥-١٢-٢٠٢٣

* * *

ناسناو: عەگید سەرێکانی

ناو و پاشناو: عەبدولجەلیل عەبدولموتەڵیب ئەلمحەمەد ئەلعیسا

ناوی دایک: نەعیمە

ناوی باوک: عەبدولموتەڵیب

شوێن و کاتی لەدایکبوون: سەرێکانی/ ٢٠٠١

شوێن و کاتی شەهیدبوون: زرگان / ١٢-١٢-٢٠٢٣

* * *

ناسناو: عوسمان

ناو و پاشناو: موەفەق خالد ئەلدرێس

ناوی دایک: فەهیدە

ناوی باوک: خالید

شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەما-حسیە/ ١٩٩٩

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر-هەجین-شەعفە / ١٥-١٢-٢٠٢٣

* * *

ناسناو: عەلا ئەلتەبقە

ناو و پاشناو: هەیکەل ئەحمەد ئەلحەمادی

ناوی دایک: فۆزا

ناوی باوک: ئەحمەد

شوێن و کاتی لەدایکبوون: حەما-سویتەرە/ ١٩٩٦

شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر-هەجین-شەعفە / ١٥-١٢-٢٠٢٣".