ساڵی ٢٠٢٣ لە عەفرین ٤٣٥ کەس ڕفیندراون

بە گوێرەی ناوەندی تۆماری تاوانەکان، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لەسەرتای ساڵەوە تا ئێستا ٤٣٥ کەسیان ڕفاندووە.

ناوەندی تۆماری تاوانەکان ڕایگەیاند کە چەتەکانی سوپای وەتەنی سەر بە دەوڵەتی تورک، لە چەند ڕۆژی کۆتایی دا لە چەند ناوچەی جیاوازی عەفرین ٦ هاوڵاتییان رفاندووە.

ناوەندەکە دەستنیشانی کرد کە بە زۆری چەتەکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکان، دەرگای ماڵەکانیان شکاندووە، پشکنینیان کردووە و کەلوپەلی مالەکانیان دزیوە و هاوڵاتییانی ناوچەکەیان رفاندووە.

بە گوێرەی ئامارەکانی ناوەندی تۆماری تاوانەکان لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا چەتەکان ٤٣٥ کەسیان ڕفاندووە. لەناو ڕفێندراوەکاندا منداڵ و ١٨٠ نەخۆش هەن کە پێویستە بو زووترین کات چارەسەر وەربگرن.