ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شەهبا پیرۆزکرا

خەڵکی عەفرین و شەهبا بە ئاهەنگێکی جەماوەری ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد.

هەزاران خەڵکی عەفرین و شەهبا، بە بەشداری ئەندامی دامەزراوەکان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لە کەمپی سەردەمی شەهبا ئاهەنگێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ یادکردنەوەی شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان هاوسەرۆکی مەجلیسی کانتۆنی عەفرین و شەهبا، فەرحان کۆبانێ، قسەی کرد.

فەرحان گوتی: " ٤٥ ساڵ لەمەوبەر پەکەکە دامەزرا. لە گەڵ دامەزراندنی ئەم پارت گەلەکەمان کەوتە سەر ڕێگای ئازادی و تا ئەمڕۆش لەسەر هێڵی ئازادی و دیموکراسی دەڕوات. لە ساڵی ١٩٨٢ یان لە زیندانی ئامەد، هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان درووشمی "بەرخۆدان ژیانە"ی بەرزکردەوە، تا ئەمڕۆش ئەم دروشمە دەگوترێتەوە، لە ساڵی ١٩٨٤ فەرماندە عەگید هەڵمەتی ١٥ی ئابی لەسەر ئەم بناغەیە هاویشت و تێکۆشانی بەهێزتر کرد، لەم ڕێگەیەدا پەکەکە هەزاران شەهیدی بەخشی، بەڵام ئەمڕۆ گەلەکەمان لەسایەی شەهیدانەوە لە چوار پارچەی کوردستان کۆدەبنەوە و ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەن".

پاشان ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.