شەهید ملیتان و مەحمود بە مەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردران

تەرمی شەهید ملیتان کۆبانێ (حاجی خەلیل) و مەحموود کۆبانێ (مەحموود ئەلئۆسۆ) بە مەراسیمێکی جەماوەری لە کۆبانێ بەخاک سپێردران.

لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە شاری حەسەکە، شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدە، ملیتان کۆبانێ (حاجی خەلیل) و مەحموود کۆبانێ (مەحموود ئەلئۆسۆ) لەحەسەکە لەسەر ئەرکی خۆیان شەهید بوون. تەرمی هەر دوو شەهید لە گۆڕستانی شەهید دیجلە لە باشووری کۆبانێ بەمەراسیمێکی جەماوەری بەخاک سپێردران.

لە دانیشتوانی هەرێمی فورات سەدان کەس لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوەکانی خۆبەڕێوەبەری و بنەماڵەی شەهیدان بەشداری مەراسیمەکەیان کرد.

ئەندامی مەجلیسی بەڕێوەبەری پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ئەحمەد خوجە لە ڕێوڕەسمەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند کە لە سایەی شەهیدانەوە گەیشتوونەتە ئەم ئاستە.

ئەحمەد خوجە وتی:" شەهید ملیتان و مەحمود گیانی خۆیان لەپێناو گەلەکەیان فیدا کرد و دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەیان پاراست.

ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لەتفیە سلێمان لە شارۆچکەی شێرانێ ڕایگەیاند:"ناوی شەهیدەکانمان بە پیتی زێڕین لە مێژووی کوردستاندا دەنووسرێت، ئێمە خاوەنداری لە شەهیدانمان دەکەین."

پاشان برای شەهید مەحمود عەدنان ئۆسۆ قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەوان ڕێبازی شەهیدان دەگرنەبەر و خاوەنداری لە بەهاکانیان دەکەن.

لە دوایی مەراسیمەکەدا تەرمی شەهیدان بە وتنەوەی دروشمەکان بەخاک سپێردران.